هەرێم و بەغدا و حکوومەتی ئایندە

ئەسرین عاسی شوانی

دوای هەڵبژاردنە پەرلەمانیە پێشوەختەکەی عێراق و یەکلابونەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان،گەڕی دانوسانی لایەنە براوەکان دەسی پێ کردوەو زۆر لە لیستە براوەکانی هێزە سیاسیە عێراقیەکان گرنگی کورد هەست پێ دەکەن، بۆیە سەردانی هەولێر دەکەن و هەوڵ دەدەن لە دانوسانەکانیان دا کورد وەک لایەنێکی گرنگی پرۆسەکە لە پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی عێراق ڕۆڵیان هەبێت،یان دەیانەوێت بە پشتیوانی کورد حکومەت دامەزرێنن،ئەمە لایەنێکی سەردانەکانی هێزە سیاسیە عێراقیەکانە،لایەنی دی بریتیە لەوەی کەوا ئەو سەرکردەو ئاراستە سیاسیانەی عێراق کە پێیان وابوو بێ کورد دەتوانن حکومەتێکی بێ کەموکورتی بنیات بنرێت،لەو ڕاستیە گەیشتن کەوا هەر حکومەتێک بێ کورد، حکومەتێکی پڕلە بۆشایی و ناتەواو دەبێت لەبەر ئەوەی گەلی کورد لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق ڕۆڵی گرنگی هەبوەو هەیە لە بنیاتنان و بەرەوپێشەوبردنی ئایندەی عێراق،لایەنێکی تری سەردان و دانوسانی هێزە سیاسیەکانی عێراق بە شیعەو سونەوە گرنگی و ڕۆڵی سەرۆک بارزانی یە کە باش لەوە گەیشتون پەراوێز خستنی کورد و گوێ نەگرتن بۆ سەرکردەی حەکیم عێراق زیاترو زیاتر بەرەو هەڵدێر دەبات،وەک دەبینین لە ڕابردودا شەقامی عێراقی پڕلە ناڕەزایی و خوێن ڕشتن بوو،بەڵام پێشترو ئەو سەردەمانەی حکومەت لەسەر خوانی کوردو لە هەولێری پایتەختی هەرێم پێک دەهات ئەجندای کابینەکەی دادەڕێژرا،هیچ لەو تەنگوچەڵەمانە بونی نەبوو،بەڵام وەک بینیمان دوای ئەوەی هەندێک لە سەرکردە عێراقیەکان کەوتنە هەڵەی پەراوێزخستنی کوردو سەرکردایەتیەکەی عێراقیان بەرەو لێواری ڕوخان و غلۆر بونەوە برد،بۆیە جارێکی تر دەواریان لە هەولێر هەڵدایەوە،و دەیانەوێت بە ئامۆژگاری و هاوپەیمانی لەگەڵ کوردا،حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، حکومەتێک کەڕۆڵی هەموان لەبەرچاو بگیرێت،جا ئەوەی دەیبینین ڕۆڵی کوردو لایەنە سیاسیەکانی کوردستانە بەتایبەت پارتی و یەکێتی ،بۆیە حەق وایە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بەتایبەت دوو زلهێزەکە بە یەک خیتابی کوردایەتی بچنە بەغداو دانوسانەکانەوە تا شەڕی مافە دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان بکەن،گەر نا هەر یەک بە ئاوازێک و بە جیا بچێتە سەر مێزی گفتوگۆ جگە لە پەرتەوازەی شتێکی تر بەدی ناکەین.
جا ئەوەی لە ئێستادا ڕونە پێکهێنانی حکومەتی ئایندەیە دەبێت کورد هەوڵ بدات وەک پێشتر ڕۆڵ بە حکومەتی تەوافقی بدات لەبەر ئەوەی گەر وانەکات لە گرەوی کەمینەو زۆرینە زۆربەی مافە دەستوریەکانمان لە دەست دەچێت ،چونکە هەرچەندە هێزە سیاسیە عێراقیەکان لەناو یەک دا ناکۆکیش بن ،وەک ئێستا نێوماڵی شیعە پەرتەوازەیە ،سونە هەر یەکە لە ئاوازێک دەخوێنێ،بەڵام کاتێ کار دەگاتە داواکردنی مافەکانی کورد،هێزە عێراقیەکان سەرەنجامی هەموو ناکۆکیەکانیان،یەک دەگرن خەونەکانی کورد دەکەنە بڵقی سەرئاو، کەواتە باشترین بژاردەی کورد یەک گوتاریە لەم کابینەیەی کە چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەدا لەسەر دەسی کورد پێکبهێنرێت ،کە لایەنە براوەکانی عێراق بۆ پێکهێنانی کابینەی ئایندە دێن و دانوسان لە گەڵ کورد دەکەن،کەواتە کوردیش دەبێت ئەو ڕاستیە بزانێت تەنها چارەسەر بۆ وەرگرتنی مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان یەکگرتنی لایەنەکانە و چونیان بۆ بەغدا یەک تیمیەو تاکە گوتاری کوردایەتیە نەک بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی.

  • نڤیسەرا هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.