ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی لەسەر چەند پرسێکی گرنگی هەنووکەیی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە قسەی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
پوختەیەک لە گوتە و وەڵامەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی:
- پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڤیتۆی لەسەر هیچ لایەنێک نییە، هەروەها بۆ پێکهێنانی حکومەت پشت بە بەرکەوتەی هەڵبژاردن دەبەسترێت، ڕێگەش بەکەس نادرێت مەرج بسەپێنێت.
- له بهرژهوهندیی كورد نییه پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران یان تورکیا ئاڵۆز بێت، پەیوەندییەکان لەگەڵ هەردوو لادا ئاساییە، بەڵام ڕێگە نادەین هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروباری ئێمەدا بکات.
- مەترسیی ڕێکخراوی داعش ماوە و کشانەوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بێ ئامادەکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق گرفتێکە بە تایبەتی هێزی ئاسمانیی عێراق لاوازە.
- جیاوازییەکی گەورە لە نێوان ئۆپۆزسیۆن لە ئێران و ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا هەیە، ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستوەردان ناکات و ڕێنماییەکان جێبهجێ دهكات، لەکاتێکدا پەکەکە دەستوەردان دەکات و گوێ نادات به ڕێنماییەکان.
- پەیوەندیی نێوان ههرێمی كوردستان و بهغدا باشە، چهند پرسێكیش هەیە تا ئێستا لەژێر گفتوگۆدایە.
- عێراق بە ڕاکێشانی بۆ ناو شەڕی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، زیانی پێ دەگات.
- بەردەوامبوونی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێناو شەڕدا کێشەیە، داوا لە هەموو لایەک دهكهم ئاشتی ههڵبژێرن.
- پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە و تا ئێستا بەشێکی زۆر لە هێزی پێشمەرگە یەکیان گرتووەتەوە.
- دەستووری هەرێمی کوردستان داڕشتنەکەی ئامادەیە تەنها چەند بڕگەیەکی کەم ماوە، پێموایە لە ماوەیەکی کورتدا دەگەینە داڕشتنی کۆتایی دەستوور.
- هەر بڕیارێک لە لایەن دەسەڵاتی فیدڕاڵییەوە پێچەوانەی دەستوور بێت ڕەتی دەکەینەوە.
- ڕاشکاو بم هەندێک سەرکردە لە بەغدا هەن باوەڕیان بە هەندێک لە ماددە دەستوورییەکانی پەیوەست بە نەوت و گاز نەبوو و هەوڵی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانیان دا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.