هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان پیرۆز بێت لە هەموو ئافرەتانی کوردستان؛
هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، پیرۆز بێت لە هەموو ئافرەتانی کوردستان؛ تێکۆشەرانی ڕێی خەباتی یەکسانیخوازی و ڕزگاری نیشتمانی.
لە دایکان و خێزانی شەهیدان و ماندوونەناسانی ڕێڕەوی سەلماندنی تواناکانی ئافرەت.
خەباتمان بۆ کۆمەڵگەیەکی ناتوندوتیژ و خولقاندنی کەشێکی کۆمەڵایەتی تژی بە ڕەهەندە ژیاندۆستییەکان، باوکردنی کولتوورێکی مرۆڤدۆستانە و
پێکەوەژیانێکی ئاشتیانەیە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بڕوا بوون بە مافەکانی یەکدی.
خەباتمان دوورە لە هەر جۆرە هەوڵ و بزاڤێک کە ئامانجی پەرتکردنی کۆمەڵگە و لێدانی بەها ڕەسەنەکان بێت، دوورە لە هەموو بەکارهێنانێک لە هەر لایەکەوە بێت، کە ئافرەت وەک کاڵا دەبینێت، نەک بوویەکی سەربەخۆی ئازاد.
ڕێی خەباتی یەکسانیخوازی و بزاڤی ئازادیخوازیمان کراوە بێت، بزاڤێک بە فۆرمی کوردستانی هەڵقوڵاو لە بەها بەرزەکانی کۆمەڵگەکەمان و ئایدیا مرۆڤایەتییەکان.
بۆ بەهێزکردنی کەسایەتی نموونەیی ئافرەتی کورد، ئافرەتێکی یەکسانیخوازی نیشتمانپەروەری پڕ ئیرادە و توانست.
بەرز و پیرۆز بێت خەباتی ڕەوا و حەقخوازی ئافرەتان لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری و مرۆڤانە ژیان.
سڵاو بۆ هەموو هەڤاڵانم کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوی دایک، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.
کوردستان هەر گەشاوە و سەقامگیر بێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.