هەناسە سارد تر لە بەفر
زستان چەنێ سەخت وساردە
سەر تا پای جەستەم تەزیوە
بەفریش ناگا بەو ساردیەی
ئەو شۆخەی دڵمی دزیوە
خۆ من هەناسە سارد ترم
زۆر ساردتر لە بەفری سپی
وەک کڵوی بەفر توامەوە
لە دوری شۆخێک بە کپی
دڵ بۆ یار مەیلی هاوینە
ناو بەفری زستان بشڕچم
بۆ بەهاری ڕوی ڕەنگینت
پایز دەکەمە ڕێ و ڕچم
بە سەر ئەوینی دڵم دا
داببارە چەشنی بەفر
چیتر خۆت مەکە قاوەی تاڵ
بۆ چای ژینت دەبمە شەکر
تۆ لە لام بی باکم نیە
نە لە سەرماو زوقم وشەختە
بەفر سروشت دابپۆشێ
ناڵێم کەشێ توش و سەختە
غالب حەساری 20 1 2022
هەناسە سارد تر لە بەفر
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.