هەندێک جار نزا دەکەم؛

ڕەڤین دۆسکی
مەدیاکار، ئەمریکا

هەرگیز کچم نەبێت. چونکە نازانم چۆن چۆنی بۆ کچەکەمی ڕاڤە بکەم؛ لە جیهانێکدا گەورە دەبێت هیچ ڕێزێک بۆ بوونی کچەکەم دانانێت! چۆن دەتوانم لە جیهانێکی پڕ لە دڕندەدا کچەکەم پەروەردە و گۆش بکەم کە لەوانەیە بەهۆی سەرپۆش نەکردنەوە بیکوژن! نازانم چۆن بۆ کچەکەمی باس بکەم، نێر سالارەکان و ئەوانی تریش لە کۆمەڵگەدا ژیانی کۆنترۆڵ دەکەن! نازانم چۆن بتوانم پێی بڵێم.

لە جیهانێکدا گەورە دەبێت هیچ ڕێزێک بۆ بوونی کچەکەم دانانێت!

ئەگەر ئەلکهول بخواتەوە یان جگەرە بکێشێت، یان ئەگەر سێکس بکات وەک سۆزانییەک لێی دەڕوانن! نازانم چۆنی پێ بڵێم لە چاوی کۆمەڵگەدا شەرەفی کچەکەم لە نێوان دوو شلکەی ڕانیدایە! نازانم چۆن چۆنی بتوانم گۆشی بکەم لەم جیهانەدا کە پڕە لە هەراسان کردن و پێشێلکاری و لاقەکردن، کاتێکیش پیاوێک هەراسی دەکات، هەر ئەم کۆمەڵگەیەی خۆمان لۆمەی کچەکەم دەکات! نازانم چۆن تێیبگەیەنم کە هەرگیز ئازاد نابێت چونکە بە کچ لەدایکبووە، یان پێی بڵێم ئاگاداربە هەمیشە بە جیاواز ڕەفتارت لەگەڵ دەکرێت بەهۆی ئەوەی تۆ کچیت؛ نازانم چۆن بە کچەکەم بڵێم لەم جیهانە دڕندەیەدا، چونکە تۆ کچیت ئیتر ئاسمان نەفرەتێکە بەسەرتەوە و زەویش دۆزەخێکە لەژێر پێیەکانتدا…. نازانم چی بەو کچەم بڵێم کە هێشتاش نازانم دەهێڵم یان ناهێڵم بێتە ئەم دنیا ڕەشتاڵەیەوە!

  • لخارێ ناڤێ تە هاتیە نڤیسین هندی بابەتێن تە ل ماڵپەڕی بەلاڤبووی دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.