هەنگاوەکەی پوتین مەترسیدارە
نەوزاد محەمەد
دەرگا کردنەوە بۆ گروپە چەکدارە جیاجیاکان بۆ بەشداری کردن شان بە شانی سوپای رووسیا لە دژی ئۆکراینا، هەناگوێکی مەترسیدارە و دەرگا کردنەوەیە بە رووی فراوان کردنی جەنگ.
سەرەتا رووسیا ئامانجەکەی دەست نیشان کردبو بە هەوڵی گۆڕینی دەستهەڵاتی سیاسی و لەشکری لە ئۆکراینا، دواتر بەرەو داگیر کردن و هەوڵی دابەش کردنی ئۆکراینا بۆ چەند ناوچەیەک و بەردەوامی دان بە جەنگ بە بیانوی ئۆکراینا مەترسی دەخاتە سەر ئاسایشی نەتەوەیی رووسیا.
بە لێدوانەی سەرۆکی رووسیا بە دەرگا کردنەوە بۆ گروپە چەکدارە جیاجیاکان بۆ بەشداری کردن لە چەنگ لە دژی ئۆکراینا، ئەو چەنگە دەباتە قۆناغێکی تری مەترسیدارەوە، ئەگەر بزانین پوتین مەبەستی کۆ کردنەوەی گروپە چەکدارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بە تایبەت ئەوانەی دژی ئەمریکا و رۆژئاوان.
لەو گروپە چەکدارانەش، گروپە چیچانیەکان و گروپە شیعیەکانی سەر بە ویلایەتی فەقیە و بە تایبەت لە لوبنان و سوریا و عیراق.
کە واتا رووسیا دەیەوێ بەرەی مقاوەمەی دژ بە ئەمریکا و رۆژئاوا فراوانتر بکات، ئەمەشیان مەترسیەکی گەورە دەخاتە سەر ئایندەی ناوچەکە و رەنگدانەوەی نەرینی دەخاتە سەر هەڵوێستی رۆژئاوا و لەوانەیە جەنگی ئۆکراینا روویەکی فراوانتر بە خۆیەوە بگرێت.
لە لایەکی ترەوە، ئەم گروپانە و بە تایبەت شیعیەکان، دەیانەوەێ ئەوە ئاشکرا بکەن کە خۆیان بە بەرەی رووسیا دەزانن لە دژی بەرەی ئەمریکا، ئەمەیان سەرەتای پەیدا بوون یان دووبارە بونەوەی دوو چەمسەری یە لە جیهاندا، کە خودی رووسیا ماوەیەکە کاری بۆ دەکات، ئەگەر بە رێگای شەری بە وەکالەتیش بێت، بەڵام رەکابەری بەهێزتر دەکات، لە هەمان کاتیش دا ئاسایشی جیهان دەخاتە مەترسیەوە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.