قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت” کۆمپانیای (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنوری قەزاکە پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا) هەیە”.
قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند” کۆمپانیای هیت فول (heed ful) لە کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ پێویستی بە ئەندازیاری ( نەوت، میکانیک، کارەبا)هەیە”. ئاماژە بەوەشکراوە: دەرچوانی ئەو بەشانەی سەرەوە ئەگەر خوازیاری کارکردنن پێویستە لەماوەی دوو رۆژدا سیڤی و داواکاری پێشکەشی قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ یان بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی قادرکەرەم بکەن بەمەبەستی چاوپێکەوتن و وەرگرتنیان لە کۆمپانیای نابراو. چەند خاڵێکی دیکەش خراوەتەڕوو ئەوانیش: – تەنها سیڤی بەشەکانی ئەندازیاری ( نەوت، کارەبا، میکانیک) وەردەگیرێت. -پێویستە داواکاری و سیڤی پێشکەش بکرێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا. – ئەولەویەتی وەرگرتن بۆ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی سنووری قادرکەرەم یان چەمچەماڵن. – لەماوەی دوو ڕۆژدا (سێشەممە ، چوارشەممە) سیڤیەکان وەردەگیرێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.