هەولێرهەر بستەخاکێکی پیرۆزە و تەیراوەش پایتەختیەتی…..
د. محمد خدر مولود
ماوەیەکە نووسین و بابەتی هەمەجۆری میدیایی وسۆشیاڵ میدیایی دژی هەولێرو وهەولێرییەکان دەستی پێکردۆتەوە ، بەدوا وتاریانەوە کە تا نووسینی ئەم بابەتە تەنزەوگاڵتە وتارەکەی دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵایە.
ئەم جۆرە وتارو نووسینانە ئاو لە ئاشی دیماگۆگیەت وخواستی ناوچەگەرێتی و شارچیەتی وبێ بەها سەیرکردنی بەرامبەر دەکەن و وووردە ووردە لە بابەتێکەوە دەرفەتوهەل دەقۆزنەوەولە ناوچەو ناوچەگەرێتییەوە دێنە نێوگۆڕەپانە فراوانەکەی جەماوەروگەل وبنکۆڵی بابەتە کە بەجۆرێ دەکەن درزەکان ببن خەرەند بۆدابڕان ودوورکەوتنەوە وجیاخوازی ، کەسەرەنجام لێکترازانی کۆمەڵایەتی لێدەکەوێتەوە و گوتاری پۆپۆلیستی بەرهەم دێنێ وکۆمەڵگاش پڕاوپڕدەکات لە تاکی گومڕای فریودراوی چاوبەستە .
چاودێرانی بواری میدیایی سەرنجیان داوەتە ئەوهەڵمەت و ئەو تەرزە بابەت و نووسینە و لەوە تێگەیشتوون گەربابەت و نووسینەکە بۆ هەرمەبەستێ بێ ولە پای هەر ئامانجێکیەوە بێ با ئاراستەکەشی ڕووی لە پارتی دیموکراتی کوردستانیش بێ ،ئەوا شاری هەولێریش لە ئامانج ومەبەستی گشتییە شاراوەیەکەیدا بەدەرنییە و نەک هەر پڕووشکەکانی بەردەکەوێیت ،بەڵکو لە نێو جوغزو کڕکی بابەت و نووسینەکەدا هاوکێشەکە وادەخوێندرێتەوە کە پارتی دیموکراتی کوردستان وهەولێری پایتەختی کوردستان بەدوو دیوی یەک دراو.
ئەوپرسە لە چاوشارانی دیکەی کوردستاندا زیاتربۆهەولێرییەکان رووداوڕەهەندی مێژوویی هەیە.کە مێژوو و ڕووداوگەلێکی تاڵ وکوشندەی ماڵوێرانی وشاروێرانی هەیە وهەڵگری چەندین کۆدی شەری نەگریزی ناوخۆیە . جا چ لە تیرۆر وشەهید کردنی فریشتە ئاسمانییەکە،حاجی لەق لەقەکەی سەر مزگەوتی خانەقاوە بێ یا لە سوتاندنی رۆژنامەی رۆژانەی برایەتی – ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، یا بە دوژمن سەیرکردن وبەکەم بینی هەولێروهەولێرییەکان وحەڵاڵکردنی هەموو تاپۆوحەڕامەکان بە خوێن ڕشتنی براکان ونانەوە وبرەودان بە مەیلی شارچیەتییەوە تا بە بێ بایەخ و بەکەم سەیرکردن وبە نا پیرۆز پێشاندانی هەولێر،ئەوانە هەمووی هەڵگری کۆدی ئەو مێژووە تاڵ و کوشندە و ماڵوێرانی وداگیرکاریەن کە ئاگری شەڕی نەگریسی ناوخۆ شاری هەولێری وەک پایتەختی کوردستانیش نەپاراست و پیرۆزییەکانی پێشێلکراو داگیرکاری بۆ هەندێک ولایەنێک وشاربەدەری بۆ هەندێک ولایەنی تر تێیدا بوو بەتایبەتمەندیەتی . هە لەو ساوە تا ئەمرۆ تا ئەو نووسینە تەنزو جنێو ئامێزە ئەو پرسیارە لە بیروهزری هەولێرو هەولێرییەکان دروست دەکات و دە پرسن :
ئەرێ گەلی برادەرینە ئەو هەموو گێرە شێوێنی و گەوجاندن و پۆپۆلیستییە چی یەو لە پای چییە بەرامبەرشارێکی وەک هەولێر ئەنجام دەدرێ ..؟ ئەرێ حەقە قەڵەمی نووسەرێکی وەک دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا کە سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی سلێمانی یە،بەوتاری تەنزوگاڵتە وسوکایەتی بەشاری هەولێری پایتەختی کوردستاندا بکات ؟
لەکاتێکدا ئەم وتارە تەنزئامێزو جنێوئامێزە، ئەم گوتارە پۆپۆلیستییە لەکۆتاییەکانی
ساڵی 2022 نووسراوە وبڵاوکراوەتە ، بەداخەوە بە درێژایی ئەو ساڵەش كە ساڵی 2022 بۆ چەندین جارنێوسەنتەری شاری هەولێرو فرۆکەخانە ناودارە کەی ولە باکوروورۆژهەڵات وڕۆژئاواوە لە نێوسنوورولەدەرەوەی سنورەوەش،شەکرەشار ڕووبەڕووی هێرش وپەلاماری مووشەباران ودڕۆن باران وکاتیوشا باران بۆتەوە
خەڵکی کوردستان وڵاتانی دونیاش ئەوەیان لە بیرە کە ئەوهێرشانەی لەو ساڵەوەدا کراونەتە سەری لە چ ئاستێکدا بوون و بە چ مەبەستێ ئاراستەکراون ، خۆراگری و گیانی بەهێزی بەرخودانی هەولێرو کوردستانیانیش بوون ، بوون بە ناونیشانی مەزنی هەولێر سەریبڵندنی نەچەمانەوە .
ئاخر هەولێر، هەر هەولێرە ، با لەو ساتانەی كە باری گرژی و قەیراناوی ڕوو لە پارتەکان دەکەن بەتایبەتیش کە قەیران و گرژییەکان ڕوو لە پارتی و یەکێتیی دەبن ، حەقوایە نووسەران ببن بە هۆکار بۆ ساردبوونەوە و خاڵی کردنەوەی فشارو گرژییەکان هەروا بە نووسین و گوتارەکانیان ببن بە بەشێک لە چارەسەر و ئاشتەوایی هەمیشەیی .
گەر نا، ئاهی فریشتەکانی ئاسمان ، حاجی لەقڵەقەکانی خانەقا وشەهیدانی یەکی شوبات دەیانگرێ و شاربەدەریان دەکات .
هەولێر 30-12-2022
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.