هەولێر ، 5 تۆمەتبار دەستگیر کران

دەزگەهێ مێدیایێ زێ بادینان :

لەناوشاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان توانرا ( ٥ ) تۆمەتبار دەستگیربکرێت لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی ( ۱۷ ) حەڤدە گرام کریستاڵ و ( ۲٠ ) بیست گرام جامایکا و بڕی ( ۱٠ ) دە گرام حەشیش و بڕی ( ۷ ) حەوت گرام هێرۆین و بڕی ( ۱۱۹ ) سەد و نۆزدە دەنک حەبی هۆشبەر و ( ٦۲٠٠ ) شەش هەزار و دوو سەد دۆلاری ساختە و ( ۱۱۲٥٠٠٠ ) ملیۆنێك و سەد و بیست و پێنج هەزار دیناری ساختە و ( ٥ ) پێنج دانە پایپ ،
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( ۲٥ ) لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.