هەڵبژاردن و پێویستى بە هێزترکردنى پارتى؟؟
هەڵبژاردن و پێویستى بە هێزترکردنى پارتى؟؟
عارف روشدی
شێوازێکى پیادەکردنى دیموکراسیە بۆ ئەوەى کۆمەڵانى خەڵک لە رێگاى دەنگدانێکى ئازادەوە بەشداربن لە دەستنیشانکردنى دامەزراوە فەرمییەکان ، بە ڵکو بەشدارییەکى سیاسیە لە بونیادنانى دەسەلاتەکانى یاسادانان و جێبەجێکار ، بۆیە زور گرنگە هەمو ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە بەشداری بکەن وەک دەرفەتێک بێت بۆ هەڵسەنگاندنى هێزە سیاسییەکان بە شێوەیەکى بابەتیانە دور لە بیرکردنەوەى چەقبەستو بەلکو لە سەر بنەماى خوڕاگرى و مشورخواردنى لایەنەکان بە تایبەتى لەکاتى تەنگانەو تەنگژەکاندا ، خاڵێکى هەرە گرنگ لەم پروسەیەدا چونیەتى دەنگدانەکەیە ؟ پێویستە دەنگدەر بە هۆشیارییەکى ئاست باڵادا دەنگبدات و لە هەلبژاردنى لیست یان کەسایەتییەکان زور وردبین بێت ، لە م هەڵبژاردنانەدا کۆمەلانى خەڵک داواکراوە بە لە بەرچاوگرتنى : سیاسەتە نەتەوەیی و نیشتیمانى دور لە سازشى (پارتى دیموکراتى کوردستان) و هەوڵ و تواناى نوێنەرەکانى لە کابینەى حکومەت و پارلەماندا لە پێناوى دەربازبوون لە ئاستەنگە دروستکراوەکان و داڕشتنى بناغەیەکى پتەوى گەشەدان بە پروسەى دابینکردنى خواستەکانى گەل، پشتیوانییەکى گەورە بکەن لە بەهێزکردنى زیاترى پارتیدا ئەویش لە رێگاى هەڵبژاردنى زورینەى هەرە زورى نوێنەرانى گەل لە پالێوراوەکانى ، چونکە ((بە هێزى پارتى واتە بەهێزى و توکمەیی خوراگرى هەرێمى کوردستانە ، ڕاگرتنى پارسەنگى هێزە بەرامبەر بە حکومەتى فیدراڵ ، پیداگیرییە لە بازنەدان بە سەر مافە دەستورییە رەواکانى گەلەکەمان )) ، سەرکەوتنى باشی پارتى مسوگەرکردنى دامەزراندنى بەرەیەکى کوردوستانى بەهێزە لە پارلەمان و حکومەتى داهاتوى عێراقدا و رێگرییە لە هەر زێدە رووى و پێشێلکارییەک لە ئاست خواستە دەستورییەکانمان .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.