هەڵمەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوو تیژی دژی ئافرەتان و چەند ووشەیەک

ئاورنگ شێخ عەلی


هەموو جوانیەکانی ژیان ، و ئازادی ، و تەنانەت مرۆڤەکانیش ، لەهەناوی ئافرەتێکەوە دەخولقێن ، ئەمە ئەوە دەسەلمێنێت کە ،ئافرەت ئافرێنەری بەردەوامبوون و هەناسەی ژیانە ،خودا بەهەشتی لەژێر پێیەکانی داناوەو ، بەردەوام بوونی ژیانیشی هەر بەو سپاردوە ،
خودا لەگەورەیی ، وهێزو میهرەبانی خۆی بەشی ئافرەتی داوە ، بۆیە کاتیک میهرەبانی ئافرەتیک دەبینن بەلاوازی تێمەگەن ، بەڵکو ئەمە سیفەتیکە لەسیفاتەکانی خودای میهرەبان ، ئەو خودایەی ڕۆژانە مرۆڤەکان سەرپێچی دەکەن و ئەوهەمیشە گەورەو میهرەبان ولێبوردەیە
ئەها !! ئیستا زانیتان خودا لە سیفاتەکانی خۆی بەشی ئافرەت ودایکی داوە …؟؟
بەلام لە هێزو ، سەبرو ، تۆڵەسەندنەوەش دوای ئارامیەکی زۆر بەهەمان شێوە بێ بەشی نەکردوە کەئەمەش دادپەروەری خودا دەسەلمێنێت.
ئافرەت ئەرکێکی زۆری لەسەرە، بەڵام هەمیشە بەخشندەیە، لە پاڵ ئەرکی کۆمەڵایەتی خۆیدا، ئەرکی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و دەستگیرۆیی خێزانیش ئەنجام دەدات.
دەتوانێت لە یەک کاتدا هەم دایک بێت، هەم هاوکاربێت و زۆر جاریش بژێوی خێزان دابین دەکات یان هاوبەشی هاوسەرەکەی دەبێت.
ئافرەت لە چوارچێوەی ماڵدا قەتیز ناکرێت، هەرچەندە ماڵ بۆ ئافرەت یەکێکە لە گرنگترین پێگەکانی ژیانی، بەڵام لە دەرەوەی ماڵیشدا رێزلێگیراو و خاوەن بەهرە و داهێنانە، بەشێکی سەرەکیشە لە بنەماکانی بەرەوپێشچوونی کار کە بە خزمەتی گشتی و پەرەسەندنی کۆمەڵگە تەواو دەبێت.
ئافرەت بەشێکی کەسایەتییەکەی لە بیر و فکر و سەنگینیدایە، هەمیشە دەتوانێت شان بە شانی پیاو رۆڵ ببینێت و بەشێکبێت لە تەواوکاری کایەکانی ژیان.
ئافرەت ئەو کاتە دەتوانێت رۆڵی کاریگەری خۆی بگێڕێت، کە وەک جەستە تەماشا نەکرێت و تواناکانی بە پێوەر تەماشابکرێت.
ئافرەت ژیانە و ژیانیش پێویستی بە ئافرەتە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.