وشەی ئەگەر و خۆزگە سەرمایەی من بوونایە

وشەی ئەگەر و خۆزگە سەرمایەی من بوونایە
هەموو کات وەکوو هەڵۆ ئازادانە دەفڕیم
بڵند بڵند
بەسەر پەڵە هەوری باراناویدا
هێور هێور
وەكوو شنەی بای شەماڵ
بۆ هەر بستێ لە یەک پارچەی بەچوار کراو
نامەیەکی قازی و بارزانی نەمرم
لەنێو ئاڵایەک
لەگەڵ خۆم دا دەبرد
پڕ لە هیواكان
پڕ لە وەنەوشە
ئەوکات دەبوون بە
یەک ڕیز و یەک دەست و یەک بڕوا
یەک ئامانج و ڕێبواری یەک ڕێگا

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.