وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى دا راگەیاند
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى دۆسه‌ى دوو هه‌زار و 424 خانه‌نشینى پێشمه‌رگه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20/10/2021، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بە مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی ژمارە دوو ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 24/8/2021، دۆسیەی دوو هه‌زار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری – بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشین، کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە، لە ڕۆژى 1/8/2021 مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە”
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.