یەکدەنگی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بۆچی؟

سەگڤان هالو

خستنە ڕۆی باسێکی لەم چەشنە کە ئەویش بەهەند وەرگرتنی پرەنسیپی یەک دەنگی و یەک هەڵوێستی بیرو ڕا سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانە کە بۆ هەموو قۆناغەکانی مێژووی سیاسی کورد گرنگ بووە و بە تایبەت بۆ قوناغی ئێستامان بە هۆێ ئەوەی کە هەرێمی کوردستان وەک ئەزمونێکی فیدڕاڵی سەربە حکومەتی ئئیتیحادی فیدڕالی عیڕاقە و غیابی ئەقڵیەتی سیاسی دیموکراسیش لەم وڵاتە دا ئەمڕۆ ئەوە لە کورد دەخوازێت کە ماڵی خوی لە نێو خویدا ڕێک بخاتەوە بو ئەوەی بتوانێت بە گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو ڕوبەڕۆی پێشهاتە سیاسیە نەخوازراوەکان ببێتەوە لە پێناو بەرگریکردن ل مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان شایانی باسە کورد هەمووکات پێویستی بە تەبایی و یەکهەڵوێستی هەبووە و هەیە وهەرکات کورد یەکدەنگ بوبێت دەستکەوتی گەورەی هەبووە و دەیبێت لە داهاتوشدا بە پێچەوانەوە لە ئاکامی بوونی بوشایی و لە یەکترازانی سیاسی لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا گەلی کوردستان زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە لە هەموو ڕۆیێکەوە و لە سه روی هەموشیانەوە بووەتە هۆکاری دور کەوتنەوەی دۆزی ڕەوای نەتەوەییمان لە ئامانجی پیروزی خوی عیڕاق وەکۆ دەوڵەتیکی دەستکرد کە لەدوای جەنگی جیهانی دووەمەوە نزیکەی 102 ساڵە دامەزراوە لە سەر حیسابی پێکهاتەکانی ئەم وڵاتە بە درێژایی تەمەنی هەوڵی داوە لە ڕۆی سیاسی، سەربازی،ئابوری و دارایی،فەرهەنگی ،ئەمنی و هتد کوردو کوردستان بسڕێتەوە و بتوێنێتەوە لە نیو قەلەمڕەوی خویدا دەستەڵاتی عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە هەردۆکیان لە هەمبەر دوزی کورد دا تەواوکاری یەکترن کورد هەردۆ دەستەڵاتی عەرەبی لە عیڕاقدا تاقی کردۆتەوە و ئەزمونێکی زور باشیشی هەیە و لەوە بە ئاگایە کە قەبۆڵکردنی کورد و داننان بە مافەڕەواکانی لە لایەن دەستەڵاتی بەغداوە کارێکی ئاسان نیە چۆنکە ئەقڵێکی سیاسی حاکمە لەم وڵاتەدا ڕێگەیان پێنادات پێکهاتەی غەیر نەتەوە،ئایین،زمان لە خۆیان قەبۆڵ بکەن و تاکڕەوانە ڕەفتار دەکەن لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە پێگەو سەنگی کوردە لە نێو پڕوسێسی سیاسی عیڕاقدا و هەرچەند پێگەو سەنگی سیاسی کورد بە هێز بێت کورددەتوانێت زاڵبێت بەسەر زور لەمپەرۆ بەربەستەکاندا ئەمەش بلگومان لە سەر یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد وەستاوە ڕژیمە یەک لە دواکانی عیڕاق تاکۆ ئێستا دەیان کارەسات و تراژیدیایان بەسەر کورد دا هێناوە و هیچ چەشنە ستەمێک نەماۆە دەرحەق بە کورد نەیان کردبێت ئەمە خوی لە خویدا وانەیێکی گەورەیە بو لایەنە سیاسەکانی هەرێمی کوردستان و زەڕورە پەند لە مێژووی سیاسی خوێناوی وەربگرن و یەکڕیزی و تەبایی بکەنە پێوەری سەرەکی خویان لە پڕۆسەی سیاسی عیڕاقی ئێستاو ئایندەدا.

  • نڤیسەرێ هێژا ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسین دکاری هەموو بابەتێین خۆ ببینی …. دگەل رێز

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.