وەرزشکردن کاریگەری زیاترە بۆ دابەزاندنی کێش

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە، وەرزشکردن کاریگەری زیاترە بۆ دابەزاندنی کێش بە بەراورد بەوەی کەسەکە تەنیا رژیمێکی خۆراکی توند پەیڕەوبکات.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی (iScience) ئەنجامدراوە و تێیدا باس لە ستراتیژیەتی دابەزاندنی کێش کراوە.

لە توێژینەوەکەدا پزیشکانی ئەمریکی جەختیان کردووەتەوە لە ئەنجامدانی وەرزشکردن بۆ دابەزاندنی کێش و دەڵێن وەرزشکردن کاریگەرترە بە بەراورد بە پەیڕەوکردنی رژیمێکی خۆراکی توند.

لەبارەی هۆکارەکەشی پزیشکان روونیدەکەنەوە، پەیڕەوکردنی رژیمێکی خۆراکی توند تەنیا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دەتوانێت سەرکەوتوو بێت و کەسەکە ناتوانێت بەشێوەیەکی دڕێژخایەن لەسەری بەردەوام بێت.

لە توێژینەوەکەدا هاتووە وەرزشکردن نەک تەنیا یارمەتیدەرە لە کێشڕێکی بەڵکو مەترسیی لێکەوتە مەترسیدارەکانی قەڵەویش کەمدەکاتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.