ئاگادارى هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە کە وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەڵدەستى بە دامەزراندنى (49) چل و نۆ فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:
روونكردنەوە
هاوڵاتیانی بەڕێز ئاگادار دەكەینەوە، كە ماوەیەك لەمەوبەر دەرگای دامەزراندنمان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بۆ كۆمەڵێك پسپۆری و پێداویستی داواكردبوو، بە هۆی بوونی كێشەیەكی تەكنیكی داتای وەرگرتنی سیڤییەكان سڕایەوە، دوای چەندین هەوڵ بۆ گەڕانەوەی داتاكان كەچی بێ سوود بوون، وێڕای لێبووردن لە هاوڵاتیان و پێشكەشكارانی خۆشەویست، دووبارە دەرگای دامەزراندن بۆ خوازیاران لە رۆژی 13-12-2022 بۆ ماوەی (10) رۆژ تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 22/12/2022 لە رێگەی فۆڕمەوە لە سایت و پەیجی فەرمی وەزارەت دەكرێتەوە.
تێبینى :ـ
١ــ بۆدەرچوانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 بۆ ماوەی (10) رۆژ تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 22/12/2022:
https://forms.gle/3vfWGYv4sq7qF9pRA
٢ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلەکترۆنی وەیان لینکەکە کۆپی بکە و لە گوگڵ دابنێ لە رۆژی 13-12-2022 بۆ ماوەی (10) رۆژ تاوەكو کاتژمێر (11)ی سەر لەبەیانی رۆژی 22/12/2022:
https://forms.gle/rX2nQmjVuA5gtBH18
٣ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێک لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07518718121 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتس ئەپ و ڤایبەر وە یان ئیمەیلیک بنێرن بۆ jobs.mtikrd@gmail.comکێشەکە چارەسەر دەکەین
٤ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی
٥ــ هەر هاوڵاتیەک مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێ.
٦ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لێژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لێژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.
٧ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێک لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:
- بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان
- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر
- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی
- بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.