وەزارەتی دارایی نوسراوێک بەلاوکرد
دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا له‌باره‌ی خانه‌نشینبوونی ئه‌و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه له كاتی ده‌وامی فه‌رمی یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی كۆچی دوایی ده‌كه‌ن بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیری دارایی و ئابووری لەسەرە هاتووه” ئه‌و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه له كاتی ده‌وامی فه‌رمی كۆچی دوایی ده‌كه‌ن یاخود تووشی رووداوی ته‌ندروستی یان هه‌ر هۆكارێكی ته‌ندروستی خۆی ده‌ستی تێدا نه‌بووبێت به‌پێی مادده‌ی 49 و 50 له یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 18ی ساڵی 2011 مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
له بەشێکی تری نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه: ئه‌و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانه‌ی، كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی كۆچی دوایی ده‌كه‌ن یاخود تووشی رووداوی ته‌ندروستی ده‌بن به‌پێی مادده‌ی 46 و 47 له یاسای راژه و خانه‌نشینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ ژماره 18ی ساڵی 2011 مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
له كۆتایی نوسراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووه” ئه‌و كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه به‌پێی مادده‌كانی سه‌ره‌وه ئه‌و شایسته داراییانه‌ی كه ده‌یانگرێته‌وه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.