وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت بەلاوکرد


وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، بەهۆی جێبەجێکردنی پرۆژەیەکی چاکسازیی بۆ ماوەی 24 کاژێر بڕی هەناردەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا دەبێت. 
 رۆژی دووشەممە 11-10-2021 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە کاژێر 5ی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 کۆمپانیای دانەگاز لە کێڵگەی کۆرمۆری گازی هەڵدەستێت بە جێبەجێکردنی پرۆژەی چاکسازی کە “ماوەیەکی زۆرە لە بەرژەوەندی کارەبای هاووڵاتیان راگیرابوو.” وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەدات کە بەهۆی ئەو کارکردن لەو پرۆژەیە “بۆ ماوەی 24 کاژێر بڕی هەناردەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمدەبێتەوە و کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا دەبێت.” لە بەشێکی دیکەی ئاگادارییەکەدا هاتووە “وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەگاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی و لە ماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێبكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت.”  دەقی ئاگادارییەکەی وەزارەتی كارەباوە كۆمپانیای دانە غاز لە كاتژمێر 5ی بەرە بەیانی رێكەوتی 12/10/2021 لەكێڵگەی كۆرمۆڵی غازی هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی چاكسازیی كە ماوەیەكی زۆرە لەبەر بەرژەوەندی بەرنامەی كارەبای هاوڵاتیان راگیرابوو، بەمەش بۆ ماوەی 24 كاتژمێر بڕی هەناردەی غازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە و كاریگەریی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی كاتەكانی بوونی كارەبا. وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز بەرنامەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی پرۆژەكە بەسەركەوتوویی لەماوەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێت و كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی كارەبا هەبێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.