وەزیری پەروەردە، داخازیەک ژ ماموستایان هەیە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاند: رۆژی سێشەممە 14ی ئه‌یلوول، دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنە، واتا لە ھەموو ناوەندەکانی خوێندن بە قوتابخانە حکومی و ناحکومیەکانەوە لە ھەرێمی کوردستان دەوام دەست پێدەکاتەوە، ھەروەھا دایک و باوکی قوتابی ئازادن لەوەی کە قوتابیەکانیان بنێرنەوە ناو ھۆڵەکانی خوێندن یاخود خوێندنی ئەلیکترۆنی بە شێوەی ئۆنلاین بخوێنن.

ئالان حەمە سەعید، ئاماژەی بەوەش کرد، دەوام کردن بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی بۆ مامۆستایان و قوتابیان بە ماسکەوە دەبێت، واتا بە خۆپارێزیەوە دەبێت، پەیوەست بە لێدانی ڤاکسینیش بۆ مامۆستایان، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، “رێژەی سەدا 35ی مامۆستایان ڤاکسینیان وەرگرتوە، لێرەوەش داوا لە مامۆستایان دەکەین بۆ پارێزگاریکردن لێیان و سەلامەتی ژیانیان بە زووترین کات ھەموویان ڤاکسین وەربگرن و  وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کار ئاسانی تایبەتی لەوبارەوە پێشکەشی مامۆستایان کردووە”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.