وەڵامێکی من بۆ فەرەج دەباغی

ئازاد نەسرەت

عبدالکریم سروش نازناوی حوسین حاجی فەرەج دەباغە یەکێکە لە گەورە ڕۆشنبیرەکان و ئاینی سەردەمی ئێرانی ۰
بڕوانن من چەند ڕۆژە چاوەڕوانم کەسێک سیاسییەک ڕۆشنبیرێکی کوردێک لە گۆشەیەکەوە وەڵامێکی شیاوی فەرج دەباغ بداتەوە.
فەرەج دەباغێ کە بەناشیرینترین شێوە، هێرش دەکاتە سەر نەتەوەی کورد و دەڵێ[ لە کۆندا لە هەرکوێ و لە هەرشوێنێ کە وشەی کورد بەکارهاتووە بۆ ئاماژە بەبێ فەرهەنگی و گێلی ودواکەوتوویی بەکارهاتووە ]
ئەگەر ئەم دەربڕینە لە زاری ڕووناکبیرێک یان سیاسی یا کەسایەتییەک و سەرکردەیەکی کوردەوە دەربهاتبایە، ئێستا قامی قیامەت بوو. چەندە بەخۆ فێر و بوێرین. هێندە لەبەرامبەر دوژمن و نەیارەکانماندا کۆڵ و کەڕ و نەوێرین.

من وەکوو پێشمەگەیەکی ئەم نەتەوە و نیشتمانە پیرۆزە ئەم بێدەنگیە دەشكێنم و ئەم هەڵەوەڕییەی وەڵام دەدەمەوە، ڕوونی دەکەمەوە کە وەڕین نەریتی خۆی و ڕەچەڵەکیەتی.
تۆزێ فێری پێکەوە ژیان و مرۆڤایەتی ببن و بزانن کورد کێیەو لەکوێ وە فێری ئێوەی ناڕۆشنبیر بکات کە هەڵەوڕبوون تەنها کاری مرۆڤی ڕۆشنبیر نییە ، ئێمەی نەتەوەی کورد تووند نین سێزێفی ئازادی وڕۆشناییەکانین و مێژوومان ڕوونە و وادەڵێ ۰
شیرینە كورد بوون . چركەچركەی تەمەن لە چوارگۆشەی بوونماندا خورپەیە ، كارەساتەکانمان ،ڕاپسكانمان و دروستبوونی سەروەرییە نەبینراوەکانمان باوەڕ نەكراوە ئەمشیان نەک تەنها مێژوو بەڵکوو جیهانی ئەمڕۆ وادەڵێن .
كام گەل و نەتەوە هەیە لەمێژوودا هەموو بوونی قوربانیدان بووبێت بۆ ئازادی و سەرفەرازیی و كەرامەتی مرۆڤ بوون و پێکەوە ژیان .دەستەواژەی كورد بوون ئەو مانایە دەدات تۆ و ئەوانەی وەکوو تۆن لێی تێناگەن ،كاتێک لێی حاڵی دەبی کەكورد بیت و لە كورەی بەرخۆداندا هەست بەكورد بوون بكەیت ، ئەم تەژیبوونە لە مرۆڤ بوون تەنیا بەو كوردانە دەكات كە سێزێف ئاسا ڕەنجی شیرینی ئازادی و ڕۆشنایی دروست بوون دەكێشن .
كۆت و چاکەت و پانتۆڵ پۆش و شان لار و مل خوارەكانی وەکوو تۆ ئەمسالی تۆ دەربارەی کورد و نیشتمانی کورد نەگەیشتوون لەبەر تووندڕەوی ڕەگەزپەرستی خۆتان و میدیا و ڕۆشنبیریتان تا هەرکوێ بێت. ،كە هەموو بوون و دڵخۆشییتان خۆسووكی و هەڕاجی و هەتكی باوەڕی نەتەوەییمانە .هەرگیز دڵسۆز و ژوورنالیست و ڕووناكبیر و شرۆڤەكاری مرۆڤ و مرۆڤایەتی نین و نەبوون ئێوە ،هەرچی هەن ببن،بەڵام تەنانەت پەراوێزی بیركراوی كۆمەڵی مرۆڤایەتیش نین.
بە شەرمێونی و چاو خواریەوە پەیام نەدەن كە ئێمە نەتەوەیەکی دواکەوتووین و گێل وبێ فەرهەنگین ، باشتر وایەتۆزێك خۆت كۆكەیتەوە و داوای لێ بووردن بکەیت لە کورد باشترە ۰

  • نڤیسەرێ هێژا دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی ئەو ناڤی تە لخارێ هاتیە نڤسین

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.