وەڵامێک بۆ مالپەڕی ( ئیندیپێندنت lndependent ) بە زمانی فارسی …

نەوزاد محەمەد

سەرەتا بە داخەوەێن بۆ ئەم هەڵوێستە نامەردانەتان لە هەوڵی ناشرین کردنی ناوی پیرۆزی پێسمەرگە و پەستنەوەی ئەم ناوە پیرۆزە بە هەندێک گروپی چەکداری تیرۆڕیستی کە لە دور و نیزیک هیچ پەیوەندیان بە ناوی پێشمەرگەوە نیە.

ئەوەی کردوتانە هەڵەیەکی گەورەیە دەرحەق بە ناوی پێسمەرگە و ناگونجێت لەگەڵ سەدەی ٢١ و جیهانی دیموکراسی و شارستانەیت و مافی نەتەوەکان و رێز گرتن لە بیرۆڕای بەرامبەر و پیرۆزیەکان.

بۆ بیرهێنانەوەتان و تا ئاشنا ببن بە مێژووی دروست بوون و پیرزۆی ناوی پێشمەرگە، ئەم خاڵانە دەخەینە بەرچاوتان ..

١- هێزە چەکدارە کوردییەکان لە کۆنترین هێزە چەکدارەکانە لەسەر ئاستی دەولەتی عیراقی و مێژووی پێکهێنانی دەکەڕێتەوە بۆ بیستەکانی سەدەی ڕابردوو.

٢- ناوی پێشمەرگە لە چلەکانی سەدەی ڕابردوو لە لایەن کوردەوە هەڵبژێردراوە و کراوە بە ناوێکی فەرمی بۆ هێزە چەکدارە کوردییەکان، بووە بە ناوێکی پیرۆز و نیشانەی هێز و توانا و قارەمانیەتی، گەلی کورد لە پێناو بەرز ڕاگرتنی ئەم ناوە هەزاران شەهیدی داوە و خوێنی بۆ ڕشتووە.

٣- ناوی پێشمەرگە ناوێکی کوردیە و لە دوو ووشە پێک هاتووە ( پێش = أمام ) وە ( مەرگ = موت )، واتا أمام الموت، کە نیشانەی خۆ نەویستی و گیان فیدای تاکی کورد دەگەیەنێت لە پێناو گەل و نشتیمان ومافە ڕەواکانی.

٤- ئێوە بەم هەڵوێستەتان دووپاتی ئەوە دەکەنەوە کە هێشتا بیرکردنەوەتان لە قۆناغی سایکس پیکۆ دایە و دەتانەوێ ئێستاش بە هەمان شێوە سیاسەت بکەن، وە پشتیوانی چەپی ئیسلامی و گروپە توند ڕەوەکان بکەن لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانتان لەسەر حسابی ماف و چارەنوسی گەلانی ناوچەکە، کە سیاسەتێکی هەڵە و ماوە بەسەر چووە.

٥- من وەکو تاکێکی کورد و یەکێک لە ئەندامانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وە بە ناوی هەزارەها لە هەڤاڵانم لە ناو یەکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئەم هەڵوێستەتان ڕەت دەکەینەوە و مایەی قبوڵ کردن نیە و ئەو مافەتان پێ نادەین ناوی پێشمەرگە ناشرین بکەن یان بۆ هەندێک مەڕامی خۆتان بەکاری بێنن.

٦- داوا لە سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان دەکەین، بێنە سەر خەت و بە فەرمی داوای روونکردنەوە لەم ماڵپەڕە بکەن، نەک تەنها ئەوە بەڵکو دەبێ بە فەرمی داوای لێبوردن لە هێزی پێشمەرگە و گەلی کورد و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.