يادى 16ى ئاب پیرۆزبێت لە هەموو نەتەوەی کورد
ئازاد نەسرەت
يادى 16ى ئاب پیرۆزبێت لە هەموو نەتەوەی کورد لە هەر جێگایەکی ئەم جیهانەبن دروود و سڵاو بۆ گيانى پاكى سەرجەم شەهیدانی کورد لە پێش هەموویانەوە دامەزرينەرى پارتيمان باوکى نەتەوەییمان بارزانى نەمر و كاكه ئدريسى هەميشه لەیاد …..
سڵاوی تایبەتیم لەم ڕۆژە پڕ شکۆدارارە بۆ جەنابی ڕابەری باڵامان سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کودستان و تەواوی پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلولی مەزن و هەڤاڵە دێرینەکانم لە شۆڕشی گوڵان ۰
بيرۆزبێت له هەموو لايەنگران وكادران وهەڤاڵان ودۆستانى پارتيمان ۰
مێژووی دامه‌زراندنی پارتی زەروورەتێكی حه‌تمیی بوو بۆ ئەو ڕۆژانەی کە تێیدا دامه‌زرا، پێش دروستبوونی پارتی، له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، زۆر پارت و ڕێكخراو دامه‌زران، چ له‌سه‌ر ئاستی باشووری كوردستان یان عێراق، بەڵام هیچ كام له‌و پارتانه نه‌یانتوانی جه‌ماوه‌ر و گه‌نجان و تێكۆشه‌ران له خۆیان كۆبكه‌نه‌وه، بە شێوەیەك بتوانن متمانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بێنن و جەماوەر ئەو پارته به‌هی خۆیان بزانن، بەڵام كه پارتی دامه‌زرا، توانی ببێته جێگەی متمانه‌ی ته‌واوی خەڵكی باشووری كوردستان و هیچ ڕێكخراو و پارتێكیتر نه‌یتوانی له گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ململانێی پارتی بمێنێتەوە. لێرەدا ئایا هۆی چی بوو پارتی به ئاسانی بتوانێت جه‌ماوه‌ر و تیكۆشه‌ران به جیاوازیی ئایدیۆلۆژیا و بیروبۆچوونەکانیان له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه؟ بێگومان هۆكار زۆر ئەویش دەتوانین بڵێین پارتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی خۆیدا باوکی ڕۆحیمان مەلا مسته‌فا بارزانی كرده سه‌رۆكی پارته‌كه، جه‌ماوه‌رێكی زۆر ته‌نها له‌به‌ر سه‌رۆكایه‌تی مەلا مسته‌فا بارزانی بۆ پارته‌كه، خۆشه‌ویستی پارتی كه‌وته دڵیان، چونكه ده‌مێك بوو مەلا مستەفا بارزانی ببووه سیمبولی به‌رخودان و ڕزگاریخوازی و له‌نێو گه‌لی كوردستاندا
زۆر لە حزب و ڕێكخراوەكان كه له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌بوون، پێش گرێدانی یه‌كه‌م كۆنگره‌ی پارتی، هه‌موویان چوونه نێو ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە .
گه‌لی كورد زۆر نا‌ئومێد ببوو له ئاكامی شكست و دامركاندنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كانی كورد له پێشتر لە ناوچه و پارچه جیاوازه‌كانی كوردستان كه زۆرینه‌یان دامركێندرابوونهوه، بۆیه خەڵك پێی وابوو دەبێت هێز و تواناكانی گه‌ل ڕێكبخرێتەوە و له خزمه‌ت بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان بەكاری بێنن.
زۆر لە پله‌داره سه‌ربازییه به‌ناوبانگه‌كان هه‌ر زوو په‌یوه‌ندییان به پارتی وە كرد وە هەروەها باشترین كهسایەتیه ڕۆشنبیره‌كانی ئه‌و سه‌رده‌م په‌یوه‌ندییان به پارتیەوە كرد و ڕۆژنامه‌ی زمانحاڵی پارتی خزمه‌تێكی باشی كرد بۆ ئه‌وه‌ی خەڵك ئاگادار بكاته‌وه له كار و چالاكییه‌كانی پارتی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتی مه‌لا مسه‌فای بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی خۆی ناساند، بووه میراتگری هه‌موو رابردووی پڕشانازی و خه‌باتی پڕسه‌روه‌ری و قوربانیی بارزانییه‌كان هه‌ر له شێخ عەبدولسەلامەوە تا دەگاتە شێخ ئەحمەد و مه‌لا مسته‌فای بارزانی، بۆیه پارتی له سفره‌وه ده‌ستی پێنەكرد، بەڵكوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنیدا خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی پڕشنگدار بوو.
هه‌موو ئه‌و ده‌سكه‌وت سه‌ركه‌وتنانه‌ی پارتیش بۆ حیكمه‌ت و دانایی سهرۆكەکانی (مەلا مسته‌فا بارزانی و کاکە ئدریس بارزانی و کاکە مەسعود بارزانی) دەگەڕێتەوە ۰
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.