ئه‌و سیناریۆیانه‌ی له‌به‌رده‌م پارتیدان
كارزان سه‌باح هه‌ورامی
رووداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش خێران، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستان، ژماره‌ی كورسیه‌كانی زیاتر بوو ئێستا پارتی یه‌كێكه له‌هێزه سه‌ره‌كی و به‌هێزه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌تی نوێی عێراق، بڕیاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو مانۆرێكی سیاسی له‌عێراق بكرێت، سه‌دریه‌كان هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببنه پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌تی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن، سه‌در و لیستی ته‌قه‌دوم به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی و سه‌ربه‌خۆكانی عێراق كه‌به نزیكه‌كانی مسته‌فاكازمی ناسێنراون و له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌هه‌موویانه‌وه ده‌توانن 50+1 كورسیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكبهێنن، له‌به‌رانبه‌ردا لیستی نووری مالیكی هه‌یه كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوو 25 كورسی په‌رله‌مانی هه‌بوو له‌م هه‌ڵبژاردنه ژماره‌ی كورسیه‌كانی بۆ 35 كورسی به‌رز كرده‌وه، مالیكی و لیستی فه‌تح و نه‌سر و ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی و گروپه‌كانی حه‌شد ئه‌مانیش به‌هه‌موویانه‌وه 120 كورسیان هه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان حكوومه‌تی عێراق دروست بكه‌ن، ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت پێكهاته‌ی ئه‌م به‌ره‌یه ئاڵۆزه نه‌ده‌توانێت سه‌رجه‌م ئه‌و فره جه‌مسه‌رانه كۆبكاته‌وه نه چانسی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه نسابی په‌رله‌مانی تێپه‌رێنێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، كه‌واته ئێستا بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت روویامان روون بوه‌ته‌وه ئه‌ویش له دووبه‌ره‌دایه یه‌كه‌م به‌ره‌ی سه‌در و هاوپه‌یمانه‌كانی دووه‌م به‌ره‌ی مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانی.
پارتی دیموكراتی كوردستان جیاله‌وه‌ی هێزێكی كاریگه‌ره له‌هه‌مان كاتدا توانای بڕیاردان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر بریاره سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه،
بریاره له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو شاندی سیاسی سه‌ردانی پارتی بكه‌ن، بژارده‌ی جیاواز له‌به‌رده‌م پارتییه بۆ داهاتووی عێراق، به‌ڵام گرنگترینیان، له‌به‌رده‌م سێ سیناریۆدایه، سیناریۆی یه‌كه‌م: پارتی و یه‌كێتی و حزبه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌كان حكوومه‌ت دروست ده‌كه‌ن، ئه‌مه به‌هێزترین ئه‌گه‌ره، پارتی كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی ته‌واونه‌كراوی ماون له كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌بێت له‌م كابنیه‌یه هه‌وڵ جێبه‌جێكردنیان بدات، باشترین سیناریۆ بۆ پارتی ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵ بدات به‌ماوه‌یه‌كی خێرا له‌گه‌ڵ سه‌دریه‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه سوننه حكوومه‌ت دروست بكات، چونكه قه‌یرانه‌كانی كوردستان به‌شێكی زۆریان په‌یوه‌ستكراون به به‌غداوه به‌تایبه‌ت پرسی به‌نزین و پشكی به‌نزینی كوردستان و یاسای نه‌وت و گازی عێراق و بابه‌تی نه‌وت و كه‌ركووك و شه‌نگال، دووه‌م: وه‌ك پارتی به‌هێزترین سیناریۆ ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی به‌هێزی به‌غدا رێككه‌وێت, چونكه واقع ئه‌وه‌یه كه له كوردستان پارتی به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه ناكرێت به‌م قه‌یرانانه‌وه كه به‌غدا به‌رپرسیاره پارتیشی پێوه‌بسوتێنرێت، بۆ پارتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م پرسی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ئه‌وله‌ویه‌ته سنووری پارتی له‌گه‌ڵ كه‌ركووك و شه‌نگال و مووسڵ زۆرترین به‌ركه‌وته‌ی هه‌یه، له‌م ناوچانه‌وه ته‌حه‌دایه‌كی زۆری كورد و حكوومه‌ت ده‌كرێت گرنگه شاندی پارتی به‌مه‌رجه‌وه له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌م داواكاریانه بچێته‌گفتووگۆه.
له‌سه‌ردانی دوایی نووری مالیكی بۆ هه‌رێمی كوردستان, به‌ڵێنی داوه كه پرسی یاسایی نه‌وت و گاز له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ربكات و باسی له‌وه كردووه كه پرسی ناوچه‌جێ ناكۆكه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ ده‌دۆزێته‌وه، سیناریۆی سێیه‌م ئه‌وه‌یه پارتی بچێته ئه‌م به‌ره‌یه‌وه، له‌هه‌ردوو حاله‌تدا ئه‌وه‌ی بریار ده‌دات پارتییه كه چۆن هێزه كوردستانییه‌كان رازی ده‌كات به‌وه‌ی به‌كام به‌ره‌خۆیان یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی زانیاریم هه‌بێت له سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌وه پێم دراوه له‌دوای راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه، پارتی كۆمه‌ڵێك خاڵ له چوار چێوه‌ی به‌رنامه‌ی كاری حزبه كوردستانییه‌كان ئاماده ده‌كات ئه‌وه‌ش دوای گوتوبێژ له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه ببێته بنه‌مای بۆ گفتووگۆ كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت,
لایه‌نه‌عێراقییه‌كان ئه‌م جاره ده‌رفه‌تێكی باشیان به‌رده‌مدایه كه به‌هاوكاری پارتی بتوانن ئه‌و لاسه‌نگه‌ی دروست بووه له پرۆسه‌ی سیاسی راستی بكه‌نه‌وه،
لایه‌نه‌عێراقییه‌كان ئه‌م جاره ده‌رفه‌تێكی باشیان به‌رده‌مدایه كه به‌هاوكاری پارتی بتوانن ئه‌و لاسه‌نگه‌ی دروست بووه له پرۆسه‌ی سیاسی راستی بكه‌نه‌وه، هه‌م مالیكی و هه‌م سه‌دریه‌كانیش له‌وه گه‌یشتوون كه دژایه‌تی كردنی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت پارتی ئاكامه‌كه‌ی بۆ به‌غدا باش نابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌تێكی لاواز دروست ده‌بێت كه ئه‌زمونی سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی باشترین به‌لأگه‌یه بۆیه هیچ یه‌كێك له پێكهێنه‌رانی حكوومه‌تی عێراق خۆیان ناخه‌نه ئه‌و چوار چێوه‌وه،له‌ماوه‌ی رابردووش هه‌رێمی كوردستان تووشی لێكترازانێكی سیاسی بوو به‌وهۆیه‌وه به‌شێكی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌به‌غدا فراكسیۆنی جیاوازیان دروستكرد و له‌ناو پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكوومه‌تیش هێزێكی سیاسی به‌ئاراسته‌ی دژایه‌تی حكوومه‌ت هه‌نگاوی نا ئه‌مانه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو چاره‌نووسیان یه‌كلا بویه‌وه به‌شێكیان سركاون له مه‌یدانی سیاسی كوردستان و به‌شێكیان له‌په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌یان وه‌رنه‌گرت و نه‌بونه په‌رله‌مانتار.
ئێستا باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه له كوردستانه‌وه هه‌نگاو بنرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كگرتوو بچینه به‌غدا و باشترین كاته كه پارتی له نه‌مانی ئه‌م گروپانه په‌ره‌به‌به‌هێزكردنی حكوومه‌ت بدات به‌تایبه‌ت له سنووری پارێزگاری سلێمانی ئه‌مه جیاله‌وه‌ی كه ره‌نگ بێت ئه‌م گۆرانكاریانه‌په‌یامێك بێت بۆ ناوخۆی كوردستانیش كه په‌رته‌وازه‌یی و شپرزه‌یی سیاسی ئاكامی لاوازكردنی كوردستانه, ده‌رفه‌تیش له‌به‌رده‌م سه‌رجه‌م هێزه‌كان هه‌یه كه بتوانن كاربكه‌ن بۆ چوار ساڵی داهاتوو تا متمانه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرن، بۆ ئه‌م پرسه پارتی یه‌كه‌م هێزه كه بتوانێت له‌رێگای حكوومه‌ته‌وه خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان بكات گرنگه به‌غدا بكرێته ناوه‌ندی به‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان چونكه له‌ماوه‌ی رابردوو به‌چاوی سیاسییه‌وه سه‌یری ئه‌و مافانه‌كراوه و وه‌ك كارتی سیاسیش به‌كارهێنراوه له‌م كاته‌دا پارتی به‌هێزترین بژارده‌ی ئه‌وه بێت باشه كه سه‌رجه‌م ئه‌م كارتانه بسوتێنێت .
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.