١٦ی ئاب جوانترین وپیرۆزترین یادوبیرەوەری
لە ١٦ ی ئابی ساڵی ١٩٤٦ پارتی دیموکراتی کوردستان هاتە دامەزراندن لەسەر دەستی باوکی روحی نەتەوەیی کورد بارزانی نەمرو هاورێکانی لەو سەردەمەدا زەرورەتێکی گرنگ بوو کە پارتەک دابمەزرێت کە داکۆکی لە دۆز و مافی گەلی کورد بکات وشەری بەدەست هێنانی ئازادی وسەربەخۆیی بکات ، حزبی پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە حزب بویە کە تاکە ئامانج و مەبەستی یەکرێزی ویەک رەنگی ناوماڵی کوردو بوە ٧٨ ساڵە بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان و داکۆکیکەری سەرسەختی دۆزی رەوای گەلی کورده، دامەزراندنی پارتی لەکاتێک دا بوو کەنائومێدی و بێ هیوای باڵی کێشابو بەسەر گەلی کورد کە لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم وڵاتە زڵهیزەکان وحکومەتی ئەوکاتی عیراق بەهەموو شێوەیەک بەرامبەر ئیرادەی کورد وەستابون بەهەموو شێوەیەک هەوڵی لەناوبردنی کوردیان دەدا هەر لەکاتی شورشەکانی بارزان بەسەختی وبەدرندانەترین شێوە هێرش دەکرایە سەر کورد هەر لەناو جەرگەی نائومێدی دا بارزانی نەمر پارتێکی دامەزراند کەهیواو ئومێدی گەراندەوە بۆ گەلی کورد وەکو چەترێک هەموان لەژێریەوە کۆبونەوە و هەرپارتی بو زەنگی سەرتاسەری شۆرشی ئەیلولی لێدا دواتر شۆرشی گوڵان و چەندین داستانی تری تۆمار کردوە لەپێناو بەدەست هێنانی مافی رەوای کورد،پارتی خاوەنی مێژویەکی پر دەسکەوت و خەبات و ماندو بون و وسەروەریە ، و لەهەمان کات دا لەو روژە دا سەرۆک ورێبەرو مەرجەعی کورد سەرۆک مەسعود بارزانی لەژێر ئاڵای کوردستان و ئاڵای پارتی چاوی بە دنیا هەڵێناوە ، مێژوو و هەموو جیهان شایەتی خەباتی چەندین ساڵەی پارتی و سەرۆک بارزانین کە داکۆکیکاری سەرسەختی مافی گەلی کوردە لەژێر هێچ فشارو بارودۆخێک دا چۆکی دانەناوەو وپشتی لە میللەتی خۆی نەکردوە هەردەم پێشمەرگایەتی کردوە بەسیاسەت و کاریزما جوانەکانی لەبەردەم دوژمن وەکو هەڵۆ وەستاوە ، هەر بەم بۆنەیەش بەرزو پیرۆز بێت هەردو یادی مەزن و پر سەروەری یادی دامەزراندنی پارتی ویادی لەدایک بونی سەرۆک و مەرجەع و تەمەن دریژی بۆ سەرۆک و مەرجەعمان و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ حزبی پارتیمان و هەر لە ویادە دا سڵاو و درود بۆ گیانی پاکی باوکی روحی بارزانی نەمر وکاکە ئیدریسی هەمیشە لەیاد وتەواوی شەهیدانی رێگای رزگاریخوازی گەلی کورد و کوردستان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.