١ی شوبات لە بیرناچینەوە ، ئەو زامەی ھەموو ساڵێك دەکولێتەوە.

دهۆك بەرۆژی:

١ی شوبات، ئەو زامەی ھەموو ساڵێك دەکولێتەوە
کارەساتی ١ی شوبات، یەکێکە لەو کارەساتانەی کە ھەموو ساڵێک قەتماغە لەسەر برینەکەی لادەچێت و دەکولێتەوە.
یەکێکبوو لەو رووداوانەی کە تا ئێستاش و بە بەردەوامی لە بیر و ھۆشی خەڵکی کوردستاندا ماوە.

ئەو کەسانەی لەو رووداوەدا شەھیدبوون، سەرجەمییان بێ جیاوازی خەڵکێکی باش و شایستە و جێگای متمانەبوون، ھەندێکیشییان بەشێکبوون لە بڕیاردەرانی سیاسی کوردستان.

تیرۆریستان ھەمیشە لە بۆسەدان بۆ خەڵکی تێکۆشەر و خاوەن مافەکانی کوردستان، ھەر جارە و بە ناو ناونیشانێکەوە کردەوە قێزەونەکانییان ئەنجام دەدەن، بەڵام ھەموویان سەر بە یەک بیر و بیرکردنەوەی رەش و تاریکن، ئەویش کوشتن و لەناوبردنی ھەرکەسێکە کە وەک ئەوان بیرتاریك نەبێت و لەگەڵیاندا نەبێت.

ئەوانەی لە ١ـی شوباتدا بە دەستی تیرۆریستێکی چەپەڵ شەھیدکران، بەشێکن لە یادگارە جوانەکانی خەڵکی کوردستان و ھەریەکەیان لە بوارەکەی خۆیدا خزمەتی بێ ئەندازەی خەڵکی کوردستانی کردووە.
١ـی شوبات ئەو وانەیەیە کە دەبێت ھەمیشە بیخوێنینەوە بۆ ئەوەی ھەموو دەرفەتەکانی دووبارەبوونەوەی لێبگرین و رێگا نەدەین تیرۆریستان زەفەرمان پێببات.

گرنگە لەسەر ھەموو ئاستەکان ھەڵمەتی بەردەوام ھەبێت دژ بە بیری توندڕەوی و بیری ژیان کوژی و بیری تاریکی تاریکپەرستان، ھەر لە ناو ماڵەکانمانەوە تا ناو قوتابخانەکان و بواری خوێندن و دامەزراوەکان و ناو بازاڕ و پیشەوەر و کاسبەکانەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام کۆمەڵگە بەدووربێت لەو بیر تاریکانە و ھەمیشە ژیان باڵادەستبێت.

لەم یادەدا هەزاران درود بۆ رۆحی پاکی شەھیدانی ١ـی شوبات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.