٤٠ رۆژی چارەنوسساز لە پرۆسەی سیاسی عیراقی فیدڕاڵ دا
نەوزاد محەمەد
ئەم چەقبەستۆ سیاسیەی عیراقی فیدڕاڵ تێیکەوتووە، لە بەرژەوەندی هیچ لایەنێک دا نیە.
لە ئەنجامی دوا کەوتنی دامەزراندنی کابینەی نویێ حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە وادەی یاسایی خۆیدا، بۆشایی سیاسی پەیدا بووە.
ئەم بۆشاییە و رێکنەکەوتنە، ئەگەر بە پیلانی هەندێک لایەنی بەستراو بە ئەجندای دەرەکیش بوبێت، بێ گومان لە بەرژەوەندی پرۆسەی سیاسی دا نیە بە گشتی.
بڕیاری موقتەدا سەدر بە پێدانی مولەت بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە هەوڵی کۆ کردنەوەی زۆرینەی پەرلەمانی و پێک هێنانی حکومەت بدەن، هەڵەیەکی ستراتیجی یە.
لە بنەڕەت دا چوارچێوەی هەمانگی هۆکار سەرەکی ئەم چەقبەستۆیەیە، کە خۆیان و کلکەکانی تریان لە کورد بەستراون بە ئەجندا و بەرژەوەندییەکانی ئێران لە عیراق دا و هیچ کات دەرفەت نادەن دۆخی سیاسی لە عیراق جێگیر ببێت و حکومەتێکی نشتیمانی دابمەزرێت دوور لە هەژمون و بەرژەوەندییەکانی ئێران.
بڕیاری سەدر وەکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە زیاتر بچنە بن ملی لایەنە سیاسیەکانی تر و هەوڵی پەیدا کردنی ناکۆکی و لێکترازان بدەن و درز بخەنە نێوانیان و لە کۆتایی دا دووبەرەکی و جودا بونەوە و ڕاکێشان بۆ ناو بازنەی چوارچێوە و هەروەها روخساندنی دەرفەت بۆ زیاتر هاتنی دەستی دەرەکی و بە تایبەت ئێران بۆ ناو کاروباری سیاسی و ناوخۆی عیراق.
پەیدا بوونی ناکۆکی لە نێوان کوتلە سونیەکانی ئەنبار لە جەماعەتی حولبوسی و خەمیس خەنجەر، گومانی تێدا نیە کە دەستی ئێرانی لە پشتەوەیە و بەم جەشنە لاوازی کوتلەی زۆرینە و لە دەست دانی دەنگی پەرلەمانی لێ دەکەوێتەوە.
جارێکی تر و لە پاش کۆتایی هاتنی مولەتی ٤٠ رۆژە و گەڕانەوە بۆ پەرلەمان، گومان لەوە هەیە کە بتوانرێ زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکرێت، نە لە لایەن زۆرینەی پەرلەمانی و نە لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنکی.
جارێکی تر گەرانەوە بۆ چەقبەستۆ و روخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ رێکخستنی پیلان و دەستێوەردانی زیاتر لە لایەن ناحەزانەوە و بردنی پرۆسەی سیاسی لە عیراقی بەرەو تونێلێکی تاریک و نادیار.
دەرفەتی گونجاو لەبەدەم کورد دا لەو حالەتەدا، یەکگرتنی زۆرینەی لایەنە کوردیەکانە، هاوشان بە کوتلەی سەدر و سوننەکان زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بکەن و ئایندەیەکی نوێ بۆ عیراق بنوسنەوە.
- دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی….
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.