زێ بادینان
بهرپرسێكى باڵاى پارتى ڕونكردنهوه دهدات لهبارهى چونى شاندێكى پارتى بۆ بهغدا، ڕهتیدهكاتهوه چونى ئهوان بۆ گفتوگۆكردن بێت لهبارهى پێكهێنانى حكومهتى نوێى عێراق، دهشڵێت:”چونى شاندهكه بۆ هەڵسەنگاندنی بۆچونی لایەنەکانه”.
هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتى كوردستان بەدەنگی ئەمریکای وتوه، “پارتی بۆ دانوستانو پێکهێنانی حکومەت نەچوەتە بەغدا، بەڵکو بۆ هەڵسەنگاندنی بۆچونی لایەنەکانه لەسەر ڕەوشەکە لەبەغدا”.
لەبارەی ئەنجامەکانی ئەو سەردانەی شاندەکەی پارتی دموکراتی کوردستان وتی”ئەو شاندە بۆ ئەوە نەچون کە ئەنجامگیرییەک بەدەستبهێنێت بەرامبەر پێکهێنانی حکومەت تەنها هەڵسەنگاندن بۆ بۆچونو ڕەوشەکە دەکەنو دواتر دێنەوە ئەو بابەتانە دەخەنە بەدەست لایەنە کوردستانیەکان بۆ ئەوەی پێکەوە پلاتفۆرمێکی هاوبەش پێکبهێنن تا پێکەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت بکەن بۆ ئەوەی زۆربەی داخوازییە دەستوریەکانی هەرێم لەبەرنامەی حکومەتی داهاتوی عێراق جێبکرێتەوە”.
لهو لێدوانەیدا ئهوهشى وتوه، شاندەکەی پارتی گفتوگۆیان لەگەڵ زۆربەی لایەنە عێراقییەکان کردوەو ڕاوبۆچونیان وەرگرتون لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەشێوەیەکی گشتی ڕاوبۆچونی ئەو لایەنانە لەسەر پێکهێنانی حکومەت هەڵبسەنگێننو ئەنجامی ئەو کۆبونەوانەش لەگەڵ سەرکردایەتی پارتیو لایەنە کوردستانییەکان باسبکەن، بەڵام بەداخەوە بەهۆی هێرشی ماڵی سەر کازمی گفتوگۆکان کەمێک دواکەوتون لەکاتی خۆیدا”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.