پارتی حزبێک بەس لە خۆی دەچێت!!

پەری محەمەد

جگە لە پارتی، کە خاوەنی گەورەیی خۆیەتی، پرینسیبی حزبی تێدا بونی ھەیە، ئەندام ولایەنگرانی خاوەن مەبدەئن. ھەموو کەس شوێن و پێگەی دیارە، تەواوی حزبەکانی تر پڕ کێشەو فڕە کوێخان، زوو زوو دابەش دەبن بە سەر گروپی بچوکدا، دەکەونە گیانی حزبەکانیان و ئەندام و لایەنگرانی خۆیان بێ ئومید دەکەن. چەندان حزبمان بینی دەیانویست لە پرا کێبرکێ لەگەڵ پارتیدا بکەن و بگەنە ئاستی ئەو لە نیوەی ماراسۆنەکە شەکەت دەبون، بێ ئەوەی پارتی بە رکەبەریان بزانێ، خۆیان لەناو خۆیان دەکەوتنە گیانی یەکترو ھەر زوو پاشەکەشیان دەکرد، ئەوانەی بەرامبەر پارتی دەنگیان بەرز بوو، ئێستا لە شکستدان، ھیچ حزبێک نابێت بە پارتی و نابیت بە خاوەنی سەرکردەیەکی کارێزمای وەک سەرۆک (بارزانی) ئەوان ناسنامەو ھەڵقوڵاوی ناو خەڵکن، خۆتان لەگەڵ پارتی تاقی مەکەنەوە، کە ئەنجامەکەتان ھەمیشە شکست بێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.