پارتی ستراتیژی تەبایی نێوماڵی كوردستانییە

رێبوارشوانی


ئەگەر هەڵوەستە لە سەر دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر دەستی بارزانی نەمر بكەین ، ئەو حیزبە ئامانج و ستراتیژییەكی روون و ئاشكرای هەبووە ئەویش خەبات بۆ رزگاریخوازی و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی ئاشتی و چەسپاندنی دیموكراسی و لە سەروی هەمووشیانە بۆ تەبایی و یەكریزی نێوماڵی كوردستانی و كۆكردنەوەی هەمووانە لە ژێر ڕەشماڵی كوردایەتیی.
هەر لە دەستپێكردنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول تا شۆڕشی پێشكەوتنخوازی گوڵان و ئینجا راپەڕینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 و بانگەوازی بۆ هەڵبژاردن و بەدامەزراوەیكردنی دامودەزگەكان بە شێوەی یاسایی و ئەوا داوای هەڵبژاردن و دیموكراسیخوازی كرد تا پایەتەكانی بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێز لەلایەن هەمووانەوە بێتە ئاڕاوە و هەر چەندە باجی زۆری داوە و بەرپرسیاری زۆریشی لە ئەستۆ بووە و بە ئەستۆشیەتی بەڵام بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی قەوارەی كوردستانی پێش هەموو بەرژوەندییەكی دیكەی حیزبی خستووە .
پارتی و سەرۆك بارزانی هەمیشە لە خەمی یەكڕیزی كورددا بوونە و پارتی لە خولەكانی رابردوو زیاتر تەركیزی خستۆتەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، لە ئێستاشدا نیەتێكی باش لە نێو لایەنەكان دا هەیە، بۆ ئەوەی بە یەكڕیزی لە حكوومەتی نوێی عێراق بەشدار بین. بۆ قۆنافی ئێستای پێنجەم خولی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵی ، پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەموو خوولەكانی دیكەی پەرلەمانی عێراق زیاتر تەركیزی خستۆتەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان، هەروەها ئەو پرسانەی كە پەیوەست بوون بە ماف و گوزەرانی هاووڵاتییانی كوردستان هەمیشە بە بایەخ كاری بۆ كردوون و بەتایبەت ماف و شایستە داراییەكان و جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان و ماددەی 140ی تایبەت بە كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .
لە ئێستاشدا ، پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێی پرسێكی گرنگ و ستراتیژییە ، بۆیە ، ئەوەی دەبینرێت ، سەردانی گشت شاندی وڵاتان و حیزب ولایەنە سیاسییەكانی عێراقی بۆ هەولێر و بەتایبەت سەرۆك بارزانی ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی ئەو سیاسەت و دیپلۆماسییەتە سەركەوتووەی سەركردایەتیی پارتی و سەرۆك بارزانیی لەماوەی ساڵانی رابردوو، بەتایبەت كە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە لەسەر ئاستی حزبە كوردیەكان، هۆكاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی بەهێزی سەرۆك بارزانی لە گۆرەپانی سیاسی دا، چ بۆ پاراستنی سەنگ و قەوارەی هەرێمی كوردستان ، چ ئەو رۆڵە باڵا و كارا و كاریگەرەی كە سەرۆك بارزانی هەیەتی، وەك سەركردەیەكی خاوەن مێژوو و ئەزموون و خەبات ‌ لە یەكلایكردنەوەی هاوكێشە سیاسییەكان و بەرەو ئاراستەبردنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق، بۆیە لە ڕابردوو و ئێستاشدا ئەو شاند و لایەنە سیاسیە عێراقیانەی كە سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن تەنها بۆ مەبەستی یەكلایكردنەوەی پرسی پێكهێنانی هاوپەیمانی نییە لەگەل پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵكو باوەڕبوون و دانپێدانە بە رۆڵی سەرۆك بارزانی لە یەكخستنەوە و كۆكردنەوەی هەموو لایەنە سیاسییە عێراقیەكان. بۆیە، بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان گرنگتر لە پۆست و وەزارەت لە عێراق تەبایی و یەكدەنگی حیزب ولایەنە سیاسییەكانی كوردستانە، بۆیە، لە پێناو دووبارەنەبوونەوەی ئەزموونی رابردوو، لێكترازان و نەبوونی یەكهەڵوێستی لە بەغدا كە تەنها نەیاران و ناحەزانی كورد وكوردستان تێیدا سوودمەند بوون ، گرنگە هەموو حیزب و لایەنە كوردستانییەكان چ بەشدار لە حكومەت و چ وەك ئۆپۆزسیۆن هەوڵەكانیان لە نێو پڕۆسەی سیاسی عێڕاقدایەكڕیزی و تەبایی لایەنەكان ئایندەی كورد بەرەو ئاسۆیێكی گەش پاڵ پێوەدەنێت و هێزی كورد خۆی لەم بنەمایەدا دەبینێتەوە. كەواتە كورد پێویستە لەمەو دوا خۆی بەدوور بگرێت لە ناتەبایی چۆنكە چارەنوس یەك چارەنووسە و دەبێ بە ئاراستەی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەنگاو هەڵێنێت و پاڵپشتی یەكتر بن لە پێناو بەرژوەندی گەلی كوردستان دا.بۆ مافەرەواكانی كورد وكوردستان بێت نەك سوودگەیاندن بە دوژمنان و نەیارانمان . كە پارتی هەردەم ئاڵاهەڵگر و پێشەنگی داكۆكیكردن بووە لە مافەرەواكان و پارێزگاریكردن لە قەوارەی یاساسی و سیاسی هەرێمی كوردستان .

  • نڤیسەرێ هێژا دکاری ئەو ناڤێ تە لخارێ هاتیە نڤیسن هەموو بابەتین خۆ بینی ….

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.