پارتی لە پێناو چەسپاندنی دیموكراسی و مافەرەواكانی كوردستان دروستبووە ..


رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌رده‌م خواست و ویستی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌ی پێش هه‌موو به‌رژوه‌ندییه‌كی دیكه‌ خستووه‌ ، دیموكراسی و ئازاد و ئاشتی یه‌كێك له‌ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و قوتابخانه‌ و ڕێبازه‌ بووه‌ هه‌رده‌م ئاڵاهه‌ڵگری هه‌ڵبژاردن و مافه‌كانی تاك بووه‌ پێشه‌نگ بووه‌ له‌ دانی باجی قورس له‌ پێناو پارێزگاریكردن له‌ كه‌سایه‌تی وسه‌نگی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و مێژوویش گه‌واهیده‌ربووه‌ كه‌ له‌و پێناودا باج و قوربانی گه‌روه‌ی به‌ پارتی ، هه‌رگیز خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن نه‌شاردۆته‌وه‌ و باوه‌رێكی ته‌واوی به‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌بووه‌ و خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه‌ نه‌ك ته‌نها پارتییه‌كان به‌ڵكو خه‌ڵكانی تریش له‌ ده‌ره‌وه‌ی پارتی وه‌ك حیزب ئه‌وه‌ش بۆ دروستكردنی ئه‌و ئه‌تموسفیر‌ و سه‌قایه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ جیاوازتر له‌ به‌شه‌كانی تر عێراق و ئینجا زۆرێك له‌ ولاتانی ناوچه‌كه‌ له‌ رووی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیاندا فه‌رهه‌امی كردووه‌ ، پارتی هه‌رده‌م باوه‌ری به‌ ئاشتی و گفتگۆ و لێكتێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌ و ئاریشه‌كان و به‌هێزكردنی بناغه‌ی ئه‌زموونی كوردستان هه‌بوو و هه‌رده‌م بیر و ستراتیژی سه‌ره‌كیی خزمه‌تكردنی كوردستانیان بووه‌ به‌ بێ جیاوازی ، هه‌رگیز باوه‌ری به‌ موزاده‌ و بانگه‌شه‌ی بێ بنه‌ما و دروشمی بێكردار نه‌بووه‌ ،
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئێستا موزایده‌ به‌ سه‌ر پارتی ده‌كه‌ن و پێیان وایه‌ پارتی ویستی هه‌ڵبژاردنی نییه‌ ، مێژوویی دیداری سه‌رۆك بارزانی و جنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گه‌واهیده‌ره‌ به‌وه‌ كه‌ فه‌رموویان (( سبه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت پارتی ئاماده‌یه‌ )) یانیش دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی ، نیه‌تی ئه‌م قسه‌یه‌ش له‌وه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆژی هه‌ڵبژاردنی دیاری كرد كه‌ لە پشكی پارتییه‌ و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش بودجه‌ی ته‌رخانكرد بۆ پڕۆسه‌كه‌ كه‌ ئه‌ویش لە پشكی پارتییه‌، له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا پارتی نه‌رم و نیانانه‌ و حه‌كیمانه‌ هه‌نگاو ده‌نێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده‌ به‌سه‌ر پارتییه‌وه‌ ده‌كه‌ن رێگایان لێگیراوه‌، ده‌یانگوت کە پارتی هۆكاری ناكۆكی هێزه‌ كوردستانییه‌كانه‌، كه‌چی تا ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم چه‌ندینجار پێشنیاری كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی كردووه‌ بۆ كۆده‌نگی،

“هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی 17 ساڵه‌ی حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی كراوه‌”

ئه‌وان ده‌یانگوت حكوومه‌ت مووچه‌ نادات، بەڵام ئێستا حكوومه‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی جگه‌ له‌ پرسی مووچه‌ ئەوا ئاوه‌دانی و به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و به‌هێزكردنی كه‌رته‌كانی حكوومه‌تی هێناوه‌ته‌ قۆناغێكی زۆر گرنگه‌وه‌، گوتاری پارتی به‌جۆرێكه‌ كه‌ پاشه‌كشه‌ی تێدا ناكرێت چونکە ئه‌وه‌نده‌ به‌كوێرانه‌ دژایه‌تی هێزێك یان پرسێك ناكات كه‌ دواجار نه‌توانێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكاته‌وه‌،هه‌میشه‌ سیاسه‌ت له‌ پێناوی رێڕه‌وی كوردایه‌تی ده‌كات بۆیه‌ هه‌موو پرسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌به‌سترێنه‌وه‌ به‌ هه‌ڵویستی پارتییه‌وه‌.
له‌ماوه‌ی 20 ساڵ په‌یوه‌ندی كوردستان و عێراق و به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تیی پارتی هه‌موو ئامانجه‌كانی ته‌نها له‌ پێناو پۆس و پایه‌ و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌ نه‌بووه‌ له‌ به‌غدا به‌ڵكو ئامانجی سه‌ره‌كیی بۆ ئه‌و راستییه‌ بووه‌ كه‌ مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كورد بچه‌سپێنێت و ئه‌و پۆستانه‌ش كه‌ له‌ عێراق وه‌ك مافێك بۆ كوردستان ره‌وایه‌ به‌كار بهێنرێت بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ، پارتی هه‌رگیز كێشه‌ی شه‌خسی له‌گه‌ڵ كه‌س ولایه‌نێكی سیاسی نه‌بووه‌ و به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌ زێهێنیه‌ت و رژێمه‌كانی عێراق بوونه‌ كه‌ مافه‌ره‌واكانی گه‌لی كوردیان نادیده‌ گرتووه‌ ، بۆ قۆناغی ئێستاش سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌و سته‌مكارییانه‌ی كه‌ له‌ماوه‌ی 17 ساڵه‌ی حكوومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد و مافه‌ره‌واكانی كراوه‌ ، به‌ڵام پارتی به‌رده‌وام بووه‌ له‌ گفتگۆی ئاشتیانه‌ و لۆژیكانه‌ به‌تایبه‌ت بۆ قۆناغی ئێستای پرۆسه‌ی ئاڵۆزی سیاسیی هێز ولایه‌نه‌كانی كه‌ جگه‌ له‌ماڵوێرانی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بووه‌ و به‌تایبه‌ت دوای ساڵێك له‌ شكستی پێكهێنانی حكوومه‌ت ، مێژوو گه‌واهیده‌ره‌ كه‌ ” پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در و ره‌وتی سیاده‌ی سونه‌كان كرد، تادوا رۆژه‌كانی رێككه‌وتن به‌رپرسیاربوو له‌ هاوپه‌یمانی و خاوه‌نی ئه‌و به‌ڵێنه‌بوو کە به‌ لایه‌نه‌كانی دابوو، كه‌ هاوپه‌یمانیش هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ نه‌چووه‌ ژێر باری هیچ گوشارێكه‌وه‌ كه‌ ناچاری بكات به‌ هه‌ڵوێستی جیاوازه‌وه‌، گه‌وره‌یی پارتی له‌وه‌دایه‌ كه‌ خاوه‌نی سیاسه‌تی خۆیه‌تی و ناكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری هیچ لایه‌نێكه‌وه‌، به‌ڵكو خۆی خاوه‌نی بڕیاره‌، ئێستاش كه‌ هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه‌، به‌ژیرانه‌ و به‌ وردییه‌وه‌ هه‌نگاو ده‌نێت، ئەوە زۆره‌ بۆ هێزێكی سیاسی ئه‌وه‌نده‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكات له‌ به‌ره‌یه‌ك دانەمێنێت و به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ داوای هاوپەیمانی لێ بکەن بۆ کارکردن بەیەکەوە به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی سیاسی خراپی لێبكه‌وێته‌وه‌، هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ئه‌م ره‌وته‌ نه‌رم و حه‌كیمانه‌ی پارتی و بارزانی له‌ داهاتوودا ره‌نگ بداته‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی عێڕاق و كاریگه‌ری خۆی دروست بكات له‌ راگرتنی باڵانسی ناوچه‌كه‌ و له‌ پێناو به‌هێزكردنی سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی كوردستان و ئینجا به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییانه‌ی كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق خۆیان له‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ده‌زنه‌وه‌ ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.