پارتی هیچ کات چاوی نەبڕیوەتە پلە و پۆستی حکومەتی عیراقی

نەوزاد محەمەد

سەرەتا با تۆزێک بگەڕێینەوە بۆ مێژوویەکی نزیک، لەسەر دەمی بارزانی نەمر دا، زیاتر لە جارێک حکومەتەکانی عیراقی پلە و پۆست و ئیمتیازات یان خستووە بەردەم بارزانی نەمر، ئەو هەنگاوانەی حکومەتەکانی عیراقی لە خۆشەویستیان بۆ بارزانی نەمر یان بۆ گەلی کورد نەبووە، بەڵکو تەنها لە پێناوی ئەوە بووە بارزانی واز لە هەڵوێستی نەتەوەیی و خەمخۆری خۆی بێنێت لە پێناو مافە ڕەواکانی گەلی کورد دا.

دواتر لە دوای سەرهەڵدان و تا دوای روخانی رژێمی بەعسی، پێشنیاری ئەوە کرا کە جەنابی سەرۆک بارزانی پۆستی سەرۆک کۆمار وربگڕێت و کۆ دەنگی تەواوی لایەنەکانی لەسەر بوو، بەڵام جەنابی سەرۆک بارزانی ڕەتی کردەوە و هەڵوێستێکی تری مەردانەی نواند.

هیچ کات پارتی لە ئامانجەکانی دا نەبووە هەوڵ بدات بۆ بەدەست هێنانی پۆستی سەرۆک کۆماری عیراقی، بەڵکو تەنها و تەنها چاوی لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی گەلی کورد و بەهێز کردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بووە و تەواوی هێز و توانای خۆی بۆ ئەم مەبەستە بەکار هێناوە.

لە تەواوی قۆناغەکانی خەبات و هەڵومەرجە سیاسیەکانی عیراق و ناوچەکە، پارتی پابەندی پڕەنسیبە نەتەوەییەکان و لەسەر هەڵوێستە نەگۆڕەکانی خۆی بەردەوام بووە و دەستی لە پەیامی نەتەوەیی و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد هەڵنەگرتووە و سازشی لەسەر نەکرووە، ئەگەر قوریانی زۆریشی لە پێناوی دابێت.

نە بە پیلان و نە شەر و نە تیرۆڕ، دوژمنان نەیانتوانیوە چۆک بە پارتی دابدەن، بەڵکو هەردەم پارتی لە ئاست رووداوەکان بووەو سیاسەت و پلانی گونجاوی خۆی هەبووە و بە هێزێکی زیاترەوە لێی دەرباز بووە.

لە دوای ساڵی ٢٠٠٣، کە پۆستی سەرۆک کۆمار بوو بە پشکی کورد، لە یەکەم هەنگاودا و بە موبارەکەتی پارتی و پشتگیری خودی جەنابی سەرۆک بارزانی، جەنابی خوالێخۆشبو مام جەلال دەست نیشان کرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، لە کاتێک دا کە تەواوی هێزە سیاسیە عیراقیەکان چاویان لە جەنابی سەرۆک بارزانی بوو ئەم پۆستە وەربگرێت.

دواتریش پارتی لاری نەبووە کە پۆستی سەرۆک کۆمار هەر لە دەست یەکێتی بێت.

بەڵام کاتێک گەیشتە ئاستی ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆمار بە دەست کردەوە بێت و ئەوجاش لە دژی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد و قەوارەی هەرێمی کوردستان بەکاربهێندرێت، ئەوەیان پێویستی بە لەسەر ڕاوەستانە.

دوایین سەرۆک کۆمار بەرهەم سالح بووە، کە بە پشتیوانی دوژمنانی گەلی کورد بو بە سەرۆک کۆمار، بێ گومان هەمووشمان ئەوە دەزانین کە بەرهەم بوکەلەی دەستی شیعە و گرێدراوی ڕەجندای دەرەکی بووە و بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکاریان هێناوە، بێ گومان لە تەواوی پرسەکانیشدا لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد کاری کردووە.

کاتێک کە پارتی گەیشتە قەناعەت کە هەوڵەکانی لەگەڵ برایانی یەکێتی و خودی سەرۆک کۆمار هیچ سودی نیە و ئەوان بە تەواوی ملکەچی فەرمانەکانی دەرەکین، ئەو کات پارتی ناچار بوو بە سیاسەتێکی جیاواز هەوڵ بدات پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کەسێکی خەمخۆری کوردایەتی بێت و بۆ بەژرەوەندی گەلی کورد و تەواوی گەڵانی عیراق کار بکات و پارێزەری دستور و پاڵپشتی یاسا و بنەما دیموکراسیەکان بێت.

هەر بۆیە پارتی هەڵی دا بە ڕێگای دەست نیشان کردنی بەربژێری خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پەیامی خۆی یە یەکێتی و لایەنە عیراق بگەیەنێت، بەڵام داخەوە لە پیلانی زیاتر و فشاری زیاتر، لایەنەکان هیچ هەڵوێستی تریان نەبوو.

ئێستاش پارتی پێویستی بە پۆستی سەرۆک کۆمار نیە، بەڵکو پارتی تەنها شەری پاراستنی ماف و بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد دەکات.

ئەگەر هات و ئەم جارەش هەر بەرهەم سالح بۆ بە سەرۆک کۆمار، گومانی زیاتر دەخاتە سەر هەڵوێستی یەکێتی، کە زیاتر هاۆکار و پاڵپشتیت بن بۆ سیاسەتەکانی لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی بەرەی مقوەمە لە دژی قەوارەی هەرێمی کوردستان، بێ گومان لەرهەم سالحیش بە بێ یەک و دوو هەمان کاریتن بۆ دەکات کە لە ماوەی ڕابردوو کرویەتی، لە حاڵەتەش دا دەبینە مەترسیەکی جدی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەنوسی گەلی کورد بە گشتی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.