پارتی و باررانی هەمیشە پێشەنگ لە پاڕاستنی کورد و ناسنامەکەی

پارتی و باررانی هەمیشە پێشەنگ لە پاڕاستنی کورد و ناسنامەکەی

سەگڤان هالو

پارتی و باررانی لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا بە شێوەیلکی گشتی ڕۆلێکی زور گەورەیان بینیوە لە پاراستنی کوردو خاکی پیروزی کوردستان و هەمیشە پێشەنگ بوونە لە بەرگریکردن لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمانیمان

ڕۆژێک لە ڕۆژان چۆکیان دانەناوە بۆ هیچ ناحەزۆ نەیارێک و هەرگیز سازشیان نەکردووە لە سە بستێکی خاکی وڵاتەکەمان

وە
لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی سەدەی ڕابردوو گەواهیدەری ئەم ڕاستیەن

پارتی و باررانی سەرباری ئەوەی کە ڕۆبەڕۆی دۆژمنی زوور سەرسەخت و دڕندە بۆنەتەوە لە سەر ئاستی ناوچەکەمان و بە تایبەت دەوڵەتە هاوسنۆرەکانی کوردستان

بەڵام لە سەر بنەمای ئەقڵانیەت و سیاسەتێکی حەکیمانە کەی پێویست بۆبێت شۆڕەش و ڕاپەڕێنی چەکداریان بەرپاکردووە و کەی دەرفەتی ئاشتیش هەبوبێت بۆ یەکلاکرنەوەی ناکوکیەکان هەمیشە پڕۆسەی ئاشتی لە ئەولەویەتی ستڕاتیژی پارتی و باررانی دا بووە هەتاکۆ ئەمڕۆ

دوژمنانی کوردستان چ لە سەر ئاستی هەرلمی و ج نێوخوویی هەمووکات پارتی وبارزانیان بە ئامانج گرتووە

چۆنکە لە مەنهەج و ڕێبازی پیروزی بارزانی باوکدا خۆچەماندن و سازش کردن لە سەر حیسابی دووزی ڕەوای نەتەوەکەمان نەبووە و نابێت

هەرگیز ژیانی سەرشۆڕیان قەبۆڵ نەکردووە و ناکات هەروەک جەنابی سەرۆک باررانی زوور جار لە وتەکانیدا فەرمۆیەتی

( من مردنی سەربەرزانە و شەڕەفمەندانە هەڵدبژێرم و خۆم ناچەمێنم بۆ هیچ ناحەزۆ داگیرکارێکی کوردستان)

بێگۆمان حزبی سیاسی و ڕێبازاکەی دەبێ بەم شێوەیە بێت هەموو کات ئامادەی بەرگرێکردن و قوڕبانی دان بێت و باجەکەشی هە چەند قوڕس بێت

پارتی و بارزانی لە گشت قۆناغەکاندا وەکۆ سەرچاوەی کوردرایەتی دەرکەوتووە
گشت نەیارانی سەنگەریان لێ گرتووە و دەگرن

چونکە بە قەڵایێکی پۆڵایینی کوردایەتی دەزانن بە شێوەیلک گەر دوژمنان بیانتوانیبوایە ئەم قەڵایە لە سەر ڕێی خۆیان هەڵگرن دەمێک بوو شتێک نەمابوو بە ناوی کورد و کوردستان

تاکە حزب و ڕێبەریش کە جێگەی متمانەی کورد بێت بە گشتی پارتی و باررانیە

ئەگەر بپرسیین بۆچی؟

لە وەڵامدا دەڵێیین

پارتی و باررانی هەموو شوڕەش و ڕاپەڕینەکانی چ لە قوناغی چەکداری و چ شارستانی دا

تێکۆشاوە و قۆڕبانی داوە ناکۆ ئیڕادەی سیاسی گەل و نەتەوەکەی لاواز نەبێت و کەڕامەت و ناسنامە کەی پارێزراو بێت

کەواتە دۆزی کورد لە دەستێکی ئەمین دایە و هیچ کات سازشی لەسەر ناکرێت وەک بنەمایێکی جێگیر لە لایەن پارتی و بارزانیەوە

مانەوەی سەنگی بە هێزی پارتی و باررانیش لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا واتە مانەوەی کوردو خاکی پیرۆزی کوردستان

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.