پارتی و هه‌ولێر سه‌رچاوه‌ی بریاره‌ چاره‌نووسسازه‌كان ..

رێبوار شوانی

دڵسۆزی و خه‌مخۆری له‌ لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی هه‌ر گه‌ل و نیشتیمانه‌نێك بۆ خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی و هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی و رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگه‌كان و فیداكاری له‌ كاته‌ سه‌خت و هه‌ستیاره‌كاندا وبیروهزر و باوه‌ری دیموكراسیی و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان نه‌ك هه‌ر وڵات ونه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌بات به‌ڵكو ئاستی متمانه‌ و پێگه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش زیاتر له‌ سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان زیاتر ده‌كات . پارتی دیموكراتی كوردستان حیزبێكی نەتەوەییە و ئەوەی لای گرنگ نەبێت پۆست و پلەیە، ئەوەی بۆ پارتی گرنگە نیشتمان و كوردستان بپارێزێت، كوردستان ئارام بێت و دەسكەوتە بەدەستهاتووەكان پارێزراو بن، پیلانی دوژمنانی كورد و كوردستان پووچەڵ بكاتەوە، بۆیە سیاسەتی پارتی جیاوازە و سیاسەتێكی حەكیمانەیە.هەندێك حیزب و لایەنی سیاسی هه‌میشه‌ خه‌ون به‌ شكستی پارتییه‌وه‌ بارزانییه‌وه‌ ده‌بیین ، ئارامی و ئۆقره‌ییان لێبراوه‌ هیچ كارێكی قێزه‌وه‌ن و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ دان و خزمه‌تكردنی دوژمنان و ناحه‌زانی نه‌ما له‌ پێناو ئه‌وه‌ی كه‌پارتی له‌ رووی پێشه‌نگی و كورداپه‌وه‌ری و نیشتیمانپه‌وه‌ری كه‌ ئاڵاهه‌ڵگره‌ شكست پێبێنن بۆیه‌ هه‌موو سیناریۆ و كارێك به‌كاردێنن كه‌ به‌و خه‌ونه‌ نه‌زۆكه‌ بگه‌ن ئه‌وه‌ له‌ دوێنی و بۆ ئه‌مرۆیش به‌هه‌مان شێوه‌ نه‌یاران له‌ ده‌ره‌وه‌ و نێوخۆیی كوردستان به‌رده‌وامن تا به‌خه‌یاڵی خۆیان پارتی به‌ شكستخواردوو له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ن بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر كاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆككۆمار بێنینه‌وه‌ ئه‌وا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ساویڵكانه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ پێیان وایه‌ كه‌ پارتی له‌ خه‌می كورسی و پۆست و پایه‌ی به‌غدا و كۆكردنه‌وه‌ی داهات و پاره‌یه‌ بۆ خۆیی و حیزبه‌كه‌ دەیانەوێت ئەوە بڵاوبكەنەوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان شكاوە، ئه‌وه‌ی راستییه‌كی سه‌ڵماند كه‌ چۆن له‌ رابردوو له‌گه‌ڵ دوژمنان و ناحه‌زان بۆ پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كان كه‌ پارتی داكۆكیكاری راسته‌قینه‌ بوو هه‌وڵی شكست پێهێنانی پارتی واتا گه‌لی كوردیان داوه‌، ئەوان بەهێزی خۆیان توانیویانە كاندیدەكەیان سەربخەن، ئەوەی جێگەی سەرنجە خودی ئەو لایەنانە بەر لەبڵاوكردنەوەی ئەنجامەكانی دەنگدان لەئەنجوومەنی نوێنەران بانگەشەیان بۆ بەرهەم ساڵح دەكرد ، وەك تاكە كاندیدی یەكێتی یان دەناساند، كەچی دوای چەند چركەیەك وێنەی پڕۆفایلەكانیان لە بەرهەم ساڵحەوە گۆڕی بۆ د. لەتیف رەشید، لەئێستادا ئەو كەسانە دەیانەوێت لەرێگەی دروشمە بریقەدارەكانیان جارێكی تر جەماوەر سەرقاڵ بكەن، لەكاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان هەرچەندە دەرچوونی كاندیدەكەی مسۆگەربوو بەڵام لەپێناوی پاراستنی یەكڕیزی نێوماڵی كوردا كاندیدەكەی كشاندنەوە.بێگومان هەرگیز كاریزما و سەركردە مەزنەكان پەنا بۆ دروشمی بریقەدار نابەن، بگرە بەكردەوە هەنگاوەكانیان دەسەلمێنن، ئەمرۆ بینیمان لەدوای سالێك كێشمەكێشی سیاسی عێراق ، ناكۆكی نێوان لایەنەكان ، دواجار هەموو هێزە سیاسیەكان پەنایان بۆ سەری بڵند هێنا، بەحیكمەت و سیاسەتی ژیرانه‌ی نەتەوەییمان سەرۆك مەسعود بارزانیگەیشتن بە كلیكی چارەسەری كێشەكانی عێراق.

“مەسعود بارزانی بەكردەوەیەك سەلماندی هەموو عێراقیەكان دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانیان روو لەهەولێر بكەن”


هەموو ئەرك و قورسایی كوردستان و پووچەڵكردنەوەی پیلانی دوژمنان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان، لەسەر شان و ئەستۆی پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە هەمووان لە ئاست پارتیدا لاوازن، لەگەڵ ئەوەیش لایەنەكانی تر هەمیشە لە ئاست پۆست و پلەدا بێ ئیرادە و لاوازن، ئەوان كاریان خزمەتی كوردستان نییە، بەڵام پارتی بەو كارانە هەمیشە سەركەوتنی گەورەی تۆمار كردووە و هەمیشە براوە بووە.سەرۆك مەسعود بارزانی بەكردەوەیەك سەلماندی هەموو عێراقیەكان دەبێت بۆ چارەسەری كێشەكانیان روو لەهەولێر بكەن، ئەوەی جێگەی هه‌ڵوه‌سته‌كردن بوو ئه‌و راستییه‌ بوو كه‌ ، توانرا رێگری لەوە بكرێت كەسێك لەدەرەوەیی ئیرادەی كوردستانیان بكرێتە سەرۆك كۆمار و وه‌ك مافێكی گه‌لی كورد بدرێت به‌كه‌سێكی غه‌یره‌ كورد ، پۆستەكە لەچوارچێوەی یەكریزی نیشتمانی یەكلاكرایەوە، بەم هەنگاوە ئەوە سەلمێنرا كەچیتر دروشمبازی كار ناكات و تەنیا هەنگاوە ژیرانه‌ و وردبینانه‌ی سەرۆك بارزانی دەتوانێت هاوكێشەكان بگورێت. پارتی هەمیشە دەیەوێ ئەو دەسكەوتەكانی كورد بپارێزێت، بۆیە هەمیشە هەوڵی یەكڕیزی داوە، هەقی خۆی داوە بە لایەنی تر بۆ ئەوەی رازیان بكات و ناوماڵی كورد یەك بێت، پارتی ئەوە دەزانێت كە ئەو دەستكەوتانە هێندە بە ئاسانی بەدەست نەهاتوون و رووبارێك خوێن دراوە لەپێناویان، پارتی كورد و كوردستان و نیشتمانی پێ لە پێشترە نەك ئیمتیازات و پۆست و پلە و شتی ترپێوسته‌ بزانین كه‌ پارتی و هەولێری پایته‌ختی كوردستان ناوەندی بڕیاره‌ گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان و چارەسەرە بۆ هەموو قەیرانەكان، نه‌یارانی ده‌بێت هه‌میشه‌ خه‌ون به‌ شكستی پارتی دیموكراتی كوردستان ببینن و وه‌ك گڕێكویره‌یه‌ك له‌ نێو جه‌ستیان بمێنێته‌وه‌ ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.