پارتی کرێکارانی کۆردستان(پ ک ک) هێزێکی سیاسی نامۆ لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا
پارتی کرێکارانی کۆردستان(پ ک ک)
هێزێکی سیاسی نامۆ لە نێو گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا
سەگڤان هالۆ
پ ک ک وەک هێزێکی سیاسی و چەکداری هێزێکی نامۆیە لە نێو بزاڤی ڕزگاریخوازی کۆردستاندا
هەر لە سەرەتای درۆست بۆنیەوە تاکۆ ئەمڕۆ ئەم لایەنە سیاسیەی کۆردستان سەرئێشە بووە و بووەتە سەرئێشە بۆ هەموو بەشەکانی کوردستان
شوێنی ڕاستەقینەی خەباتی پ ک ک باکۆری کۆردستانە بەڵام پرسیار ئەوەیە
بۆچی ئەم حزبە لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تاکۆ ئەمڕۆ نەیتوانیوە نەک هەر گۆندێکی باکۆری کۆردستان ڕزگار بکات
بەڵکۆ بووەتە ئاریشە بۆ کۆرد لەم بەشەی کوردستانی گەورە دا وە
پ ک ک سیمای جوانی کۆردۆ کوردستانی ناشیرین کردووە لەسەر ئاستی مرۆڤایەتی دا بە گشتی
چۆنکە هەم هەڵگری بیری سیاسی تۆند ئاژۆیە وهەمیش دەسکەڵای دەستی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کە لە بیری تۆندڕەوی دا یەک دەگرنەوە و شەڕی بە وەکالەت بۆ ئەم دەوڵەتانە ئەنجام دەدات و لەکوێدا کۆرد پێگەیێکی سیاسی بە هێزی هەبێت لەوێدا ئامادەیە بۆ سەنگەر گرتن لە دژی وە بڕیاری ئاغاکانی وەک خۆی جێ بەجێ دەکات چۆنکە هیچ بڕوایێکی بە دۆزی ڕەوای نەتەوەی کۆرد نیە
بەرگری کردن لە کەڕامەت و ناسنامەی نەتەوەیی ئەرکی نیشتیمانی هەر هێرێکی سیاسیە لە هەر بەشێکی کوردستاندا بێت
بە پێچەوانەوە دەچێتە نێو خانەی دۆژمنانی گەل و نیشتیمان و ئەوەی پەکەکە کردۆیەتی و دەیکات دژایەتی کردنی کوردایەتیە بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانی
واتە ئەوەی پ ک ک دەیکات نە خەباتە ونە تێکوشانە لە پێناو دۆزی ڕەوای نەتەوەکەماندا و نە کوردایەتیە
بەڵکۆ سەنگەر گرتنە لە کۆردایەتی هاوشانی نەیارە سەرسەختەکانی کوردستان لە سەر ئاستی نێوخۆیی و هەرێمی دا
ئامانجی سەرەکیشیان لەنێو بردنی ئەزمۆنی فییدڕاڵی هەرێمە و ئیرەیی بەم ئەزمۆنەی کە؟لە هەرێمی کۆردستاندا هەیە دەبەن و چاویان پێ هەڵنایەت
جیاوازی پارتی و باررانی بە تایبەت لە گەڵ ئەو هێزانە ئەوەیە کە پارتی و بارزانی شۆڕشیان کرد بۆ سەرفەڕازی و ڕزگاری کۆردو کۆردستان و مێژووش شاهیدە لەسەر ئەم ڕاستیە
ئێستاش لە لایەن دۆست و دۆژمنەوە وەک سەرچاوەی کۆردایەتی دەبینرێن و لە گشت قۆناغەکانیشدا چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەخۆ بە ئامانج گیراون
بە پێچەوانەوە ئەو لایەنە سیایانەی کە وەک مانگە شەو لە ڕۆلەکانی نەەتەوەکەمان دیارن بۆنەتە دۆژمن و نەیاری کۆردایەتی و ئامادەن کۆردۆ خاکی پیرۆزی کۆردستانیش بە هەرزانترین نرخ ولە پێناو بەرژەوەندی تەسکی حزبی وتاکەسیاندا بفرۆشن
نمونەش رۆرن پێویست بە ئاماژە پێکردنیان ناکات
ئامانجی پ ک ک هیچکات ولەهیچ قۆناغێکدا ئامانجێک نەبووە لە خزمەت کۆردۆ کۆردستاندا بۆ بێت
بەڵکۆ ئامانجی سەرەکی ئەم حزبە زۆر ڕۆن و ئاشکەرایە ئەویش ئەوەیە کە هێزی سەربازی تۆرک ڕاکێشتە نێو خاکی هەرێمی کۆردستان بە بیانۆی ئەوەی کە شەڕ لە دژی سۆپای تۆرکیادەکات کە لە بنەڕەتدا ئامە دۆرە لە ڕاستی وپیلانگێڕیەکی هاوبەشە لە گەڵ تۆرکیا بۆ لێدانی ئەزمۆنی هەرێمی کوردستان کەواتە
ڕێک پێچەوانەیە و بۆ ئەوەیە کە سۆپای داگیرکاری تۆرک بێنێت بۆ داگیر کردن و جێبەجێ کردنی سیاسەتی فراوانخوازی و خاکی زاشۆری کوردستان داگیر بکەن گەر بۆیان بچێتە سەر
بۆیە لە کۆتایی دا و بۆ ڕزگار بوون لەم هەڕەشانە پێویستە لایەنە سیاسیەکانی هەرێم یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن
چۆنکەپاراستنی کۆردۆ ناسنامەکەی یەکسانە بە یەکڕیزی و تەبایی گشت لایەنە سیاسیەکان وەک کلیڵی دەرباز بۆن لەم نەخشە و پیلانەی ناحەزانی وڵاتەکەمان. لە سەر ئاستی نێوخۆ و هەرێمایەتی دا
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.