پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا ئەو کافترایایەى سرودى بەعسى لێدابوو دابخرێ و خاوەنکەى دەستگیر بکرێت

ڕاگەیندراوێک لە پارێزگاى هەولێر

دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەنێو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بەئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعس بەخش دەکرا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت.

هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بەهیچ شێوەیەک لێیان قەبووڵناکرێت و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە.

نووسینگەى پارێزگارى هەولێر
2021.11.17

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.