پڕۆسەی بەردەوامی جێبەجێكردن و تەواوبوونی چەندین پڕۆژە خرانە خزمەت هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- قیرتاوكردنی شەقامەكانی فلكەی ئاڵا تا فلكەی پێشمەرگە.
- ئامادەكاری بۆ قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی راپەڕین.
- بەردەوامی كاركردن لەسەر ئاوبەری سندوقی كەندی دیانا.
- پرۆژەی چاککردنی شەقامی سەرەکی نێوان گەڕەکی کانی و سەروچاوە و دیانای کۆن لەسنوری ناحیەی دیانا – لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.
- دروستكردنی شۆستەكانی دووسایدی ئازادی – دێلزیان.
- قیرتاوكردن و كۆنكریتكردن لە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری شارەوانی ناحیەی حاجی ئۆمەران لە قەزای چۆمان.
- پڕۆژەی چاك كردنی چەند شەقامێك لە ناحیەی خەلیفان لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران لە گەڕەکەكانی (شەهیدان، زارگەلی، گەرەکی راپەرین) لە قۆناغی تێکەلەرێژی و پەستانەوە دان بۆ ئامادەکردن بۆ جۆگەو کۆنکریت کردن، لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.
- پڕۆژەی دروستکردنی رێگای سەرەکی (سەنتەری بازاری خەلیفان بۆ بناری کۆرەك) دانانی شۆستەو قیرتاو کردن لە قۆناغی دەستپێکردن دایە، لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران.
- کۆنکرێتکردنی کۆڵانێک لە گوندی ڕوست، ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان.
- کۆنکرێتکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی برایەتی/ناحیەی سمیلان لە قەزای چۆمان.
- پڕۆژەی کۆنکریتکردنی شەقامە ناوخۆیەکانی ناحیەی گەڵاڵە و گوندەکانی، کەوتنە واری جێبەجێکردن لە قەزای چۆمان.
- کۆنکریتکردنی چەند کۆڵانێک لە گوندی (شیوێ گولان) سەر بەناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان.
راگەیاندنی ئیدارەی سۆران
20ی تشرینی یەكەم 2022
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.