زێ بادینان
لەمڕۆوە پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە
گەڕەكی 8ی حەسارۆك دەستپێدەكات ئێستا بڕی 600 ملیۆن دینار و لە ئایندەیەكی نزیكدا 300 ملیۆن دیناری دیكەش بۆ 8ی حەسارۆك بۆ تەرخان دەكرێت
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی مەیدانی 8ی حەسارۆكی کرد فەرمانی كرد كە مۆڵەتی بینا بكرێتەوە و كاری پێویست ئەنجام بدرێت لەسەر داخوازی و داواكاری جەنابی سەرۆكی حكوومەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بەو گەڕەكە لە ئەمرۆوە فەرمانگە پەیوەندارەكان دەستدەكەن بە جێبەجێكردنی گەیاندنی خزمەتگوزاری بە كەرتی 8ی حەسارۆك.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.