پزیشکەکەی مەلا بەختیار هەموو شتێک ئاشکرا دەکات


پزیشکە تایبەتەکەی مەلا بەختیار دەڵێت، سێ ماددەی جیاواز لە جەستەیدا بووە ئێستا لە دوایین هەفتەی پاککردنەوەی خوێن و وەرگرتنی چارەسەر و تەندروستیی بەرەو باشبوون دەچێت، دەتوانێت هەفتەیەکی دیکە نەخۆشخانە جێبهێڵێت. 

دکتۆر زوها داژدلن، پسپۆری هەناو و گورچیلە لەبارەی تەندروستیی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ناتوانن دیاری بکەن کەی مەلا بەختیار ژەهرخواردکراوە، بەڵام رەنگە ماوەی 3 مانگ بە بەردەوامی ژەهری پێدرابێت. دوای پشکنینەکان چەند جۆرە ژەهرێک لە جەستەی مەلا بەختیار بەدی کراوە، دکتۆر داژدلن لەوبارەوە دەڵێت، 3 جۆرە ماددەی ژەهراوی لە خوێنی مەلا بەختیاردا هەن کە جیوە، ئەنتیمۆن و مسن. ئەو پزیشکە ئەڵمانییە دەڵێت، چارەسەری پاککردنەوەی خوێنیان بۆ مەلا بەختیار کردووە و، پرۆسەی پاککردنەوەکە بە “گرنگ” دەزانێت، چونکە رێژەیەکی زۆر جیوە لە جەستەی مەلا بەختیاردا هەبووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەکە کۆتاییدێت. هەروەها دەشڵێت، “باوەڕناکەم کاریگەریی درێژخایەنی لەسەر جەستەی هەبێت”.

 بە گوتەی داژدلن، لە سەرەتای چوونی مەلا بەختیار بۆ نەخۆشخانەکە تەندروستیی باش نەبووە و نیشانەکانی کێشەی گەدە، ریخۆڵە و قژڕووتانەوەی هەبووە و، دۆخی تەندروستیی مەلا بەختیار پێش چارەسەر و دوای چارەسەر دەکەنە راپۆرت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.