په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌ باره‌ی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و وانه‌بێژان ده‌كات

زێ بادینان


په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان، كه‌ تێیدا خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا ده‌كرێن و به‌ ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار گفتوگۆ له‌ باره‌ی یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و وانه‌بێژان ده‌كات.
به‌ گوێره‌ی كارنامه‌كه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان ده‌كرێت، خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ دوو پرۆژه‌ی یاساكانی “هه‌واری پیاده‌كردنی یاسای بازرگانی” و “هاورده‌كردنی بنه‌تۆ و شه‌تڵ” ده‌كرێت.
وه‌ك له‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، دوایین به‌دواداچوون بۆ بابه‌ته‌كانی سێ یه‌كه‌مه‌كان و وانه‌بێژان ده‌خرێته‌ڕوو و ئاماده‌كارییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌ وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵان، باس ده‌كرێن

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.