په‌یامی په‌رله‌مانتار عه‌بیر مو‌سا په‌رله‌مانی تونسی هه‌ژاند
شه‌نگه هاوار كاكه‌یی
له ساڵی 2011 چه‌خماغه‌ی ئه‌وه‌ی پێ ده‌گوترێ به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتی تونس ده‌ستی پێكرد ، جه‌ماوه‌ری خروشاو توانیان كۆتایی به حوكمی (زین ئهلعابهدین بن عه‌لی ) بهێنن و ،ده‌سه‌ڵات پاش ئه و قۆناغه كه‌وته ده‌ست پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی به رابه‌رایه‌تی راشید غه‌نوشی .
به‌پێی ئاماژه‌كان وڵاتی تونس تاكه وڵات بوو كه خه‌ونی به‌هاری عه‌ره‌بی تیادا سه‌ركه‌وتوو بوو ، به‌ڵام پاش ده 10 ساڵ له شه‌وی ٢٥/٢٦ مانگی ته‌موز ساڵی ٢٠٢١ سه‌رۆكی تونس (قه‌یس سه‌عید ) په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌سارد حكومه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، سه‌رۆك وه‌زیرانی (هیشام ئه‌لمه‌شیشی ) دوور خسته‌وه له ئه‌ركه‌كانی.
هه‌ڵكشانی نارهزایهتێكانی شه‌قام و هێرشی كردنه سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكوومه‌ت ، به كۆده‌تا هاته ئه‌نجام گه‌یاندن ، سه‌ره‌تا به‌وه ده‌ستی پێكرد ، خۆ پیشانده‌ران رێگایان نه‌دا سه‌رۆك په‌رله‌مان راشید غه‌نوشی ، بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه داخیلی په‌رله‌مانبن .ئه‌گه‌ر چی هاوپشتی ئه‌و بریاره ! له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵات هاته ئه‌نجام گه‌یاندن، به پشتبه‌ستن به بڕگه‌ی 180 ده‌ستوری تونسی كه تیادا هاتوه : ده‌سه‌ڵاته دهستورێكان ڕێگا ده‌دات به سه‌رۆك وڵات به گرتنه به‌ری ئه‌و جۆره رێكارانه له كاتی حاڵه‌تی بوونی مه‌ترسی نزیك له‌سه‌ر وڵات‌دا. به‌ڵام ! پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له هه‌ڵكشانی توند‌و تیژێكان به‌هۆی به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و هه‌ڵاوسانی داریی و و بێكاری گه‌نجان داڕمانی كه‌رتی ئابوری وڵات هاته ئاراوه .
كه به پێی سه‌رچاوه زانیارێكان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌ساڵی 2021 رێژه‌كه‌ی ته‌نها له سه‌دا ده 10% بووه ئه‌م هه.ڵاوسانه هۆكارێك بوو 160 هه‌زار كه‌س له‌یه‌ككاتدا كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن .
به‌ڵام ! ناره‌زایه‌تی شه‌قام سه‌ره‌رای فاكته‌ری یاسایی و ئابوری خورسكانه سه‌ری هه‌ڵنه‌دا ،بگره !بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی ته‌ندروست نیشتیمان په‌روه‌ر له داخیلی قوبه‌ی په‌رله‌مانی تونسی سه‌رچاوه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ر بوون .
كاتێك په‌رله‌مانتار (عه‌بیر مو‌سا ) په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌ژاند و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی دژی سه‌رۆك په‌رله‌مانی تونسی هه‌ڵبری و پێ گوت شانازی نییه بۆ من تۆ سه‌رۆكم بی ،له‌كاتێكدا پارته‌كه‌ی تۆ تا ئێستا ئافره‌ت به عه‌وره‌ت ده‌بینێ، بڕۆ ده‌ه‌ره‌وه تونس بۆ تونسێكانه .
بۆێری په‌رله‌مانتار عه‌بیر مو‌سا نه‌وه‌ك پارتی ئیخوانی تونسی نیگهراند كرد بگره ! هه‌ردوو وڵاتی توركیا و قه‌ته‌ریشی به‌هه‌مان ئاراسته برد ،كه هاوكات هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر یه‌ك خوانی ئیخوانێكان هاورازو و هاوته‌بان .
ئه‌وه‌ی ڕوونه ئامانجی بنبهستكردنی ره‌وته عیلمانێكانه له‌واقیعدا خۆی ده‌گرێته‌وه به سیاسه‌تی وڵاتی توركیا كه به مه‌حكومیه‌تی ره‌وتی ئیخوانی ئۆردوگانی ئه‌مڕۆ به‌رجه‌سته‌یه .
به‌و پێیه‌یی وڵاتی توركیا به‌هه‌مان ته‌وژم دژایه‌تیكردنی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ پرسی ئافره‌ت و یه‌كسانی جێنده‌ر له‌یه‌ك مانگدا به دوو به‌رواری جیاواز، كه له یه‌كی 1 تهمموز ساڵی 2021 به فه‌رمی له په‌یماننامه‌ی ئیستهمبولی دژ به توند و تیژی دژ به ژنان كشایه‌وه .
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه وڵاتی ناوبراو یه‌كه‌م وڵات بوو له ساڵی 2011 رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌وروپی ، له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، له نێوان چل و پێنج 45 وڵات‌دا ! واژوو كرد به وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئیسكنهندهنافیشهوه له شاری ئیسته‌نبولی توركی ،به مه‌به‌ستی بهربهستدان و نه‌هێشتنی توند‌و تیژی دژ به ئافره‌تان و خێزان به‌ڵام ! پاش ده‌ساڵ 10 كشایه‌وه به فه‌رمی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند .
دیاره له‌ده‌ربرینی هاوپه‌یمان و هاوفیكر له‌نێوان هه‌ردوو وڵات قه‌ته‌رو , توركیا بۆ وڵاتی تونس شكستی هێنا كه پارتی ئیخوانێكان له ئیداره‌دانی ئه‌و ناوچه‌یه خۆریان به‌ره‌و ماڵئاوایی بوونه .
دواجار له‌م دهرهاوێشتهیهدا هاوسۆزی نیشتیمانی بۆ دروست بوونی سه‌ره‌تایه‌كی تازه له گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی مافی مڕۆڤ ئه‌گه‌ر چی گوزارشته‌ی دیموكراسی خوازانه .
به هه‌مان پێوهراند به‌ره‌چاوگرتنی ڕۆڵی سازشكارێكی بواری جێنده‌ری و یه‌كسانی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ بۆ كه‌سایه‌تیه‌ك به‌هێز وه‌كو (عه‌بیر مو‌سا ) ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی جیدی گه‌ره‌كه ، لێ دواجار ئافره‌ت و پیاو له‌تێكرای كۆمه‌ڵگاكان ته‌واكه‌ری یه‌كترن له هه‌ڵگرتنی دیدی یه‌كسانی خوازدا هاوڕێگان.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.