په‌یامی په‌رله‌مانتار عه‌بیر موسا په‌رله‌مانی تونسی هه‌ژاند

شه‌نگه‌ هاوار كاكه‌یی

له‌ ساڵی 2011  چه‌خماغه‌ی  ئه‌وه‌ی  پێ ده‌گوترێ  به‌هاری  عه‌ره‌بی له‌ وڵاتی تونس ده‌ستی پێكرد ، جه‌ماوه‌ری  خروشاو  توانیان  كۆتایی به‌ حوكمی (زین ئه‌لعابه‌دین  بن عه‌لی ) بهێنن و ،ده‌سه‌ڵات  پاش ئه و قۆناغه‌ كه‌وته‌  ده‌ست پارتی  نه‌هزه‌ی ئیسلامی  به‌ رابه‌رایه‌‌تی  راشید غه‌نوشی .
 به‌پێی ئاماژه‌كان وڵاتی تونس  تاكه‌ وڵات  بوو  كه‌ خه‌ونی به‌هاری عه‌ره‌بی تیادا سه‌ركه‌وتوو بوو ،  به‌ڵام  پاش  ده‌  10  ساڵ له‌ شه‌وی ٢٥/٢٦ مانگی ته‌موز ساڵی ٢٠٢١ سه‌رۆكی   تونس (قه‌یس سه‌عید  ) په‌رله‌مانی  هه‌ڵپه‌سارد  حكومه‌تی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌  ، سه‌رۆك وه‌زیرانی (هیشام ئه‌لمه‌شیشی ) دوور  خسته‌وه‌ له‌  ئه‌ركه‌كانی.
هه‌ڵكشانی ناره‌زایه‌تێكانی شه‌قام  و هێرشی  كردنه‌ سه‌ر  په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ بۆ  هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  حكوومه‌ت ، به‌ كۆده‌تا هاته‌ ئه‌نجام گه‌یاندن ،   سه‌ره‌تا   به‌وه‌  ده‌ستی پێكرد  ،  خۆ پیشانده‌ران  رێگایان  نه‌دا سه‌رۆك  په‌رله‌مان  راشید غه‌نوشی ، بزووتنه‌وه‌ی  نه‌هزه‌  داخیلی  په‌رله‌مانبن .ئه‌گه‌ر چی  هاوپشتی ئه‌و بریاره‌ !‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی وڵات هاته‌ ئه‌نجام  گه‌یاندن، به پشتبه‌ستن به‌ بڕگه‌ی 180  ده‌ستوری تونسی كه‌ تیادا هاتوه‌ : ده‌سه‌ڵاته‌  ده‌ستورێكان ڕێگا  ده‌دات به‌ سه‌رۆك وڵات به‌ گرتنه‌ به‌ری ئه‌و جۆره‌ رێكارانه‌ له‌ كاتی حاڵه‌تی بوونی مه‌ترسی نزیك له‌سه‌ر وڵاتدا. به‌ڵام !  پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له‌ هه‌ڵكشانی توندو تیژێكان به‌هۆی به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا و  ‌هه‌ڵاوسانی  داریی و و  بێكاری گه‌نجان  داڕمانی كه‌رتی ئابوری  وڵات هاته‌ ئاراوه‌ .
  كه‌ به‌ پێی سه‌رچاوه‌  زانیارێكان گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری له‌ساڵی 2021  رێژه‌كه‌ی ته‌نها له‌ سه‌دا ده‌ 10% بووه‌ ئه‌م هه.ڵاوسانه‌ هۆكارێك بوو  160  هه‌زار كه‌س  له‌یه‌ككاتدا  كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن ‌ .
به‌ڵام !  ناره‌زایه‌تی شه‌قام  ‌سه‌ره‌رای فاكته‌ری  یاسایی و ئابوری خورسكانه‌ سه‌ری هه‌ڵنه‌دا  ،بگره‌ !بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی ته‌ندروست نیشتیمان په‌روه‌ر له‌ داخیلی  قوبه‌ی  په‌رله‌مانی تونسی  سه‌رچاوه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ر بوون .
كاتێك په‌رله‌مانتار  (عه‌بیر موسا  ) په‌رله‌مانی ئه‌و  وڵاته‌ی  هه‌ژاند و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی دژی سه‌رۆك په‌رله‌مانی تونسی هه‌ڵبری و  پێ گوت شانازی نییه‌ بۆ من تۆ سه‌رۆكم بی ،له‌كاتێكدا پارته‌كه‌ی تۆ تا ئێستا  ئافره‌ت  به‌ عه‌وره‌ت ده‌بینێ،  بڕۆ  ده‌ه‌ره‌وه‌  تونس بۆ تونسێكانه‌ .

بۆێری په‌رله‌مانتار عه‌بیر  موسا  نه‌وه‌ك  پارتی  ئیخوانی  تونسی نیگه‌راند كرد بگره‌ ! هه‌ردوو وڵاتی توركیا و  قه‌ته‌ریشی به‌هه‌مان ئاراسته‌ برد ،كه‌ هاوكات هه‌ردوو وڵات  له‌سه‌ر یه‌ك خوانی ئیخوانێكان   هاورازو و هاوته‌بان .
     ئه‌وه‌ی ڕوونه‌  ئامانجی بنبه‌ستكردنی  ره‌وته‌  عیلمانێكانه‌   له‌واقیعدا خۆی ده‌گرێته‌وه‌  به‌ سیاسه‌تی  وڵاتی توركیا  كه‌ به‌ مه‌حكومیه‌تی  ره‌وتی ئیخوانی ئۆردوگانی  ئه‌مڕۆ  به‌رجه‌سته‌یه‌  .
 به‌و پێیه‌یی وڵاتی توركیا  به‌هه‌مان ته‌وژم  دژایه‌تیكردنی خۆی ‌ ڕاگه‌یاند  بۆ پرسی ئافره‌ت و  یه‌كسانی جێنده‌ر  له‌یه‌ك  مانگدا   به‌ دوو  به‌رواری جیاواز، كه‌ له‌ یه‌كی 1  ته‌مموز   ساڵی 2021    به‌ فه‌رمی له په‌یماننامه‌ی  ئیسته‌مبولی دژ به‌ توند و تیژی دژ  به ‌ژنان  كشایه‌وه‌ .
 ‌ ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ وڵاتی  ناوبراو  یه‌كه‌م  وڵات  بوو له‌  ساڵی 2011  رێكه‌وتننامه‌ی  ئه‌وروپی  ،  له‌  لایه‌ن  سه‌رۆك وه‌زیرانی  یه‌كێتی ئه‌وروپا ، له‌ نێوان چل و پێنج 45  وڵاتدا !  واژوو كرد به‌  وڵاتانی یه‌كێتی  ئه‌وروپا و   وڵاتانی ئیسكنه‌نده‌نافیشه‌وه‌  له‌  شاری  ئیسته‌نبولی  توركی ،به‌ مه‌به‌ستی  به‌ربه‌ستدان  و نه‌هێشتنی توندو تیژی دژ به‌ ئافره‌تان و خێزان  به‌ڵام ! پاش  ده‌ساڵ  10 كشایه‌وه  به‌ فه‌رمی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی ڕاگه‌یاند .
 دیاره‌ له‌ده‌ربرینی هاوپه‌یمان و هاوفیكر له‌نێوان  هه‌ردوو وڵات  قه‌ته‌رو , توركیا   بۆ  وڵاتی تونس شكستی هێنا  كه‌  پارتی ئیخوانێكان له‌ ئیداره‌دانی ئه‌و  ناوچه‌یه‌  خۆریان  به‌ره‌و  ماڵئاوایی  بوونه‌ .
دواجار  له‌م  ده‌رهاوێشته‌یه‌دا   هاوسۆزی  نیشتیمانی  بۆ دروست بوونی سه‌ره‌تایه‌كی تازه  له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی  مافی مڕۆڤ  ئه‌گه‌ر چی گوزارشته‌ی دیموكراسی خوازانه‌ .
به‌ هه‌مان پێوه‌راند  به‌ره‌چاوگرتنی ڕۆڵی سازشكارێكی  بواری جێنده‌ری و یه‌كسانی ئافره‌ت و مافی مرۆڤ   بۆ كه‌سایه‌تیه‌ك  به‌هێز  وه‌كو (عه‌بیر موسا )  ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی  جیدی گه‌ره‌كه‌ ، لێ دواجار  ئافره‌ت و پیاو  له‌تێكرای كۆمه‌ڵگاكان ته‌واكه‌ری یه‌كترن  له‌ هه‌ڵگرتنی  دیدی یه‌كسانی خوازدا هاوڕێگان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.