پڕۆژه‌یه‌ك به‌ به‌های 499 ملیۆن دینار له‌ سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێ

پڕۆژه‌یه‌ك به‌ به‌های 499 ملیۆن دینار له‌ سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێ
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆژه‌یه‌كی نوێی ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قامێكی شاری سلێمانی به‌ تێچووی 499 ملیۆن دینار ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی تۆڕی ئاوەڕۆ بۆ شەقام و كۆڵانەكانی جیاكراوەی 212ـی كەرتی 8ـی ئابڵاخ لە شاری سلێمانی، بڕی 499 ملیۆن دینار خەرجکرا.
ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژەکە به‌ سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبەجێ دەکرێت.

تۆڕی ئاژانسی هەواڵKDP

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.