پۆلیسێن هەولێرێ کەسەک دەستەسەر کر ب تاوانا هێرشکرنا سەر قوتابخانەکێ

پۆلیسی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک دەستگیر کرد

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە کە پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر کەسێکیان بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە رایگەیاندووە کە بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ف. ح. ع) بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر قوتابخانەیەک و زیانگەیاندن بە کەلوپەلەکانی ناو قوتابخانەکە، دەستگیر کردووە

بەپێی راگەیەندراوێکی پۆلیسی هەولێر”تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بەپێی ماددەی (477/2) لە یاسای سزادان داواکرابوو، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (BMW ژمارە ئەورووپی)دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ ڕێکخرا و ڕووبەڕووی یاسا کرایەوە”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.