پیاوی تاکــــە پێڵاوەکە
ئەمیرە ئه نوه ر
پەروەردەی خێزان و ژینگە تا ئەبەد جێی خۆی بەسەر خولقیەتی ئینسانەوە جێدهێڵێت ، مرۆڤێک گەر یەکێک ،خێزان و ژینگەیەکی خراپدا ژیانبکات و گەورەبێت ، هەرچەند بانگەشەی ڕۆشن فکری بکات ناتوانێت ئەو کاریگەرییە خێزانی و ژینگەییە بشارێتەوە لەسەر هەڵسوکەوت و ژیانی ڕۆژنـــەی!
بۆنمونە شاسوارعبدلواحید کەلەئێستادا بەپیاوی پێڵاوەکە ناسراوە ، چونکە نەیتوانی کۆنتڕۆلی توڕەیی خۆیی و قبوکردنی ڕاستیەکان بکات پێڵاوێکی کرد بەهێـــمایەک بۆ ناسینەوەو زانینی پەروەردەیی خێزانەکەی ،
شاسوار بێجگە لەمە لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەیدا چەن قسە و ڕەفتارێکی ناشرین و ناپەسەندی کرد ، جارێکی تر بۆهەموانی سەلماند کە چۆن و لەکوێ پەروەردە کراوە ،
لەبەشێکی ئەو قسانەدا لەو کۆنگرەیە شاسوار کردی ئەوەبوو کەوتی ، ئەوەکاری ئێمە نیە پەیجی فەیکمان هەبێت و بەو پەیجانە هێرش بۆسەر هیچ نەیارێکمان بکەین ،
ئەم قسانەی شاسوار لەکاتێکدایە خاوەنی دەیەها پەیجی فەیکـــە و ڕۆژانە لەنێو باڵەخانەی کەناڵەکەیەوە “nrt” لەلایەن کۆمەڵێک ئەدمینانـــەوە ئەو پەیجانەبەڕێوەدەبردێن و مووچەی هیچ کام لەو ئەدمین و بەرێوبەرانی پەیجەکەی لە 800هەزار کەمترنیە ،
شاسوار لەئێستادا ڕووە ناشرینەکەی بۆ خەڵکی کوردستان و تایبەت بۆ بەشێکی لایەنگرانی حیزبەکەی بەدیارکەوتوە بەتایبەت لەکاتێکدا پارەی سەدان خێزانی ئەم هەرێمەی بەناوی پشکی چاڤیلاندوە خواردوە زۆر بێ شەرمانە و لەبەردەم کەناڵە ڕاگەیاندنەکانەوە دەڵێت کێ خاوەن پشکە و پارەی وەرنەگرتوە با بێت لەجیاتی پارەکەی لەچاڤی لاند یاری بکات ! ئەمە بێجــگە لەتەسفیەکردنی د.کازم و توشکردنی بەنەخۆشیەک کەئێستا نزیکە مەرگی کردۆتەوە …..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.