پیرۆزبێت یادە پڕ شكۆدارەکەی یهكێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی كوردستان..
بەشانازیەوە چەندین ساڵ خزمهتكردنم لهیهكێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی كوردستان ههمیشه شانازیم بهو ڕێكخراوهوه کردووە و دهیكهم .
لە یادی حەفتا ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی
خۆم ئاراستەی تەواوی ئەندامان و کادیرانی دەکەم و
سەری ڕێز دادەنوێم بۆ هەموو ئەو خەمخۆر و دڵسۆزانەی کاروانی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستانیان بەم ڕۆژە گەیاند و سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدەکانی و تەواوی شەهیدانی کورد و کوردستان لە سەرووی هەموویانەوە باوکی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر و کاکە ئدریسی هەمیشە لەیاد .
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کورستان،
هەمیشە دوو ناوەندی گرنگ و کاریگەر بوون بۆ پێگەیاندنی سەدان کادری پێشکەوتوو لە هەموو بوارەکاندا و دوو قوتابخانەی مەزن بوون بۆ دروستکردنی دەیان سەرکردەی سیاسی و مەیدانی پڕ لە ورەی بەرز لە کوردستان.
دامەزراندنی ئەم دوو یەکێتیە لە سەر فەرمانی باوکی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر دەلیڤەیەکی زێڕین بوو بۆ ئەوەی گەنجان و قوتابیانی کورد لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان خویان لە چوارچێوەی هەردوو یەکەتیەکە ڕێك بخەن و بەپێی سروشتی کاری قوتابیان و لاوان شان بە شانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پەرە بە خەبات و تێکۆشانی خویان بدەن لە پێناو نەتەوە و نیشتمانەکەیان .
لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و لە ناو پارتە کوردستانیەکانی تر وە لە هەمان کاتدا بووەتە هۆی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە ، کە ئەرکی بەرپرسیاریەتی چەندین بواریان لە ئاستی باڵادا گرتووەتە دەست لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ڕۆشنبیری لە کوردستاندا.
ئەمڕوش کە یادی دامەزراندیانە هەمیشە بە ورەیەکی بەرزەوە بەردەوامن لە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکانەی کە پێیان سپێردراوە تێدەکۆشن لەپێناویدا کە ئەویش خزمەت کردنی خاك و نەتەوەکەیانە .
هەر شکۆداربێ یادی دامەزراندنی یەکێتیە مەزنەکەی قوتابیان و لاوانی دیموکرانی کوردستان .
دڵسۆزتان
ئازاد نصرت
سلێمانی
۲۰۲۳/۲/۱۸
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.