پێشمەرگە و پێوستی تەكنۆلۆژیای سەربازی
رێبوار حەمەلاو شوانی
پێشمەرگە ، ئەو مرۆڤ خۆ نەویست و فیداكار و خاوەن ئیرادەیە كە بە درێژایی مێژوویی خەبات و بەرخودانی لە پێناو پارێزگاریكردن لە شكۆ ، مێژووی گەل و نیشتیمانەكەی و هەروەها بەدەستهێنانەوەی مافەرەوا زەوتكراوەكانی هەمیشە سنگی كردۆتە قەڵغان و بەو چەكەی دەستی رووبەڕووی تۆپ و تانك و فرۆكەی دوژمنان و داگیركەران بۆتەوە .
ەمێژە دوژمنانی كوردوكوردستان لە هەوڵی ئەوەدان كە ناوی پێشمەرگە لە نێو بیروزەینی خەڵكی كوردستاندا بسڕنەوە، ئەگەر لەوەشدا سەركەوتوو نەبن بە شێوەیەكی نەرێنی و نەرێنی وێنای بكەن. لەو پیلانانە زۆر بوونه و هەموویان بوونەتە بڵقی سەر ئاو. چەتە، دژی شۆڕش، تێرۆریست، تێكدەر، تەنیا بەشێك لەو ناوانەن كە دوژمنانی گەل تێكۆشاون بەسەر پێشمەرگەیدا بسەپێنن تا لەنێو بیروڕای گشتیی خەڵكدا بە شێوەیەكی نێگەتیڤ كەسایەتی پێشمەرگە وێنا بكەن.
پێشمەرگە ئەو تێكۆشەرە كوردەیە كە لەپێناو ئازادیی كوردستان و بەرگری لە مان و بوونی گەلی كورد، دەستی لە هەموو خۆشیەكانی ژیان هەڵگرتووە و چەكی خەباتی كردووەتە شان و بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ چەشنە پاداشێك بێت،چاوەروانی ژیانێكی خۆشگوزەران لە بەرامبەر بكات بۆخۆی .
پێشمەرگە، هێزی پاراستنی وڵات و داكۆكی كردنە لە كوردستان و خەڵكەكەی. پێشمەرگە هێزی بەرەڤانی كردنە لە نیشتیمان. ڕووی نەداوە پێشمەرگە هێرش بباتە سەر خاكی وڵاتانی دیكە. پاراستنی كوردستانیش پێویستی بە چەكی كاریگەر هەیە. بۆ مسۆگەر كردنی پاراستنی كوردستان و بەرپەرچ دانەوەی هەر پەلامارێك، كە لە دەرەوەی كوردستانەوە بۆ داگیركردنی و لاوازكردنی ئیرادە و شكۆی كورد وكوردستان بدرێت .
لەگەڵ گۆڕینی قۆناغەكان بۆ سەردەمی ئێستا پێشمەرگە كە خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزوپۆلایینە لە هەمانكاتیشدا پێوستی بە تەكنۆلۆژیایی سەربازی و ڕاداری و تۆپخانەی دوور هاوێژ و بەهێز بۆ ئەوەی ڕێگری لە دوژمنان بكات تا كوردستان بكەنە ئامانج مووشەك و تۆپخانە دوور هاوێژەكانیان وەك چۆن ئێستا بە پاساویی جۆراجۆر لە دوورەوە بە مووشەك و درۆن و تۆپخانە كورد وكوردستان بۆردومان دەكرێت بۆیە ، كاتی ئەوەیە كە ئەو جۆرە تۆپ و مووشەك و درۆنانەەش وەك مافێكی رەوا و بەرگریكردن لە خۆی و نیشتیمانەكەی و هەروەها بۆ وڵامدانەوەی هەر دوژمن و داگیركەرێك كە بیهەوێت بە بێ پاساو دەستدرێژی بكاتە سەرمان بداتەوە و لە هەمان كاتیشدا ترس و شڵەژان لە نێو ناخی ناحەزان دروست بكات و تووشی پشێویان بكاتەوە ،
“پێشمەرگە هێزی بەرەڤانی كردنە لە نیشتیمان”
بۆ قۆناغی ئێستامان كە شەڕی تۆیخانە و تانك و زریپۆشە ، رووبەڕووبوونەوەی شەڕی تاك و سەربازی كەمتر بووە و ئەگەریش بكرێت قورس و ئاستەمە ، چونكە ئەم دوو چەكە وەك قەڵای پۆڵا و گردی ئاسن دێنە مەیدانی جەنگەوە، هێزی پیادە ناتوانێت بەرانبەریان خۆی ڕابگرێت. لە كاتی هێرش و هەڵمەت بردندا، تانك و زریپۆش ڕۆڵی كارا و كاریگەریان هەیە. شەڕ لە بەرژەوەندیی هێزی هێرشبەری خاوەن تانك و زریپۆشدا دەشكێتەوە.
لەلایەكی ترەوە ، ئەمڕۆ شەڕی مووشەك و تۆپخانەی دوور هاوێژ و درۆنە ، چونكە هاوكێشەكان بەو جۆرە چەكانە بە قوڵایی سەدان كیلۆمەتر یەكڵا دەكەنەوە ، وەك چۆن لە ماوەی رابردوو دا دوژمنان بە هەمان شێوە لە دوورەوە مووشەك و درۆن و تۆپخانە ئامانجەكانیان دەپێكنن تاكو خۆیان و ئامانجەكانیان بسەپێنن بە شێوەیەكی ناڕەوا ، زۆرجارانیش وەك دەبینرێت فرۆكەی سەربازی پێشكەوتوو رۆڵی كاریگەر دەبینێن كە بەدەستهێنانی دەتوانێت زۆرێك لە لە هاوكێشەكان لە كاتی هێرش وپەڵامار بۆ سەر خاك و نیشتیمانەكەت یەكڵا بكاتەوە لە هەموو شەڕێكی ئەم سەردەمەدا، هێزی شەڕكەری فڕۆكەوانی نەخشی كارا و كاریگەریان لە تێك شكاندنی هێزی بەرانبەردا هەیە. گەیشتن بە دوورترین ئامانجی لایەنی بەرانبەر و وەشاندنی گورزی كوشندە لە هێزی دوژمن، دەكاتە كارێكی كردەنی و بەر دەست.
پێشمەرگە، هێزی پاراستنی وڵات و داكۆكی كردنە لە خاكی پیرۆزی كوردستان و خەڵكەكەی. پێشمەرگە هێزی بەرەڤانی كردنە لە نیشتیمان. ڕووی نەداوە پێشمەرگە هێرش بباتە سەر خاكی وڵاتانی دیكە. پاراستنی كوردستانیش پێویستی بە چەكی كاریگەر هەیە. بۆ مسۆگەر كردنی پاراستنی كوردستان و بۆ وەڵامدانەوە و بەرپرچدانەوەی هەر پەلامارێكی دوژمنان و ناحەزانی كوردستان ، كە لە دەرەوەی كوردستانەوە بۆ داگیر كردنی خاكی وڵاتمان دەكرێت، زۆر پێویستە هێزی پێشمەرگە ئەو چوار جۆرە چەكە كاریگەرەی هەبێت. واتە، پێویستە پێشمەرگە خاوەنی تەكنۆلۆژیا و تۆپخانەی دوورهاوێژ و بەهێز و كاریگەر، تانك و زریپۆشی چاك، مووشەك و فڕۆكەی درۆن و جەنگی بێت.
بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە، كە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی زیاتر چاڵاككردنی دیپلۆماسی بەرگری خۆی و لە رێگەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیەمانی كە خۆشی ئەندامێكی كارایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە دژی تیرۆر و هەروەها لە پێناو پارێزگاریكردن لە ئەزموون و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەوا چەك و تەكنۆلۆژیای سەربازی پێشكەوتوویی سەربازی بەدەست و فەراهەم بكات بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان وەك ” چەكی دژە تانك و زریپۆش و دژە مووشەك و فرۆكەی درۆن و فرۆكەی جەنگی .
مێژوویش سەڵماندووێتی گەلی كورد هەرگیز مەترسی نەبووە لە سەر لە سەر دراوسێی كان و هیچ گەل و نەتەوەیەكی دەوروبەری ، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ هەرێمی كوردستان و گەلەكەی تۆپیاران و درۆن باران و مووشەكباران و بەفرۆكە بۆردومان دەكرێت ئەوا لەلایەن دراوسێیەكانییەوە ،گرنگە لە پێناو بەرپەرچ دانەوە و پووچەڵ كردنەوەی هێرشی نەیارانی كوردستان، چەكی دژە تانك و زریپۆش، دژە فڕۆكە و دژە مووشەك، بۆ هێزی پێشمەرگە، یەكجار پێویستە. ئەم جۆرە چەكانە، لووتی دوژمن و نەیارانی كوردستان دەشكێنن، كوردستان لە هەرەشە و هێرش و خەونی داگیركاری و شكاندنی ئیرادەی ئەم خاكە و نیشتیمان پارێزگاری لێدەكرێت ..
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.