پێكه‌وه‌بوونمان هه‌وێنی سه‌ركه‌وتنه
دڵشاد مه‌ولود گه‌ردی
ئه‌مه راستییه‌كه، مێژوو سه‌لماندوویه‌تی، ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌ی یه‌كگرتوو بوون و به‌یه‌كه‌وه و له ده‌وری رابه‌رێك كۆبوونه‌وه و پشتیوانیان كردووه، له پێناو هێنانه‌دی ئامانجێكی ره‌وا، به دڵنیاییه‌وه پێی گه‌یشتوون.
خه‌ڵكی كوردستان خاوه‌نی مه‌زنترین سه‌رمایه‌ی مرۆییه، كه پێشه‌وای سه‌رده‌م، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه. ئه‌وه ته‌نیا سه‌رۆك بارزانییه، توانیویه‌تی له‌نگه‌ری كه‌شتیی كوردستان رابگرێت و كیانی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت و زامنی ئاشتیی و ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری كوردستان بكات.
له هه‌موو شت گرنگتر، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، كۆبوونه‌وه و یه‌كبوون و یهكڕیزمانه له ده‌وری ئاڵاهه‌ڵگری رزگاری و ئازادیمان، كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه. ته‌نیا به‌و یه‌كڕیزی و یه‌كبوون و یهكگرتووییهش ده‌توانین، كوردستان له قۆناغی ئێستاوه بگه‌یه‌نینه قۆناغێكی باشتر.
به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی حزبی و كه‌سیی و خێزانیی شیاوی ئه‌وه نین، مێژووی خه‌باتی خۆمان و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌مان ره‌ش بكه‌ین و ببینه دارده‌ستی دوژمنان و زیان به وڵاتی خۆمان بگه‌یه‌نین.
دوژمنی هه‌نووكه‌ییمان نییه، ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی نیشتمانمان ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام كار بۆ سڕینه‌وه‌مان ده‌كه‌ن، دوژمنی كلاسیكیانهی پرسی كورد و چاره‌نووسی سه‌ربه‌خۆخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن، هیچ كاتێك ده‌ست له هیچ پیلانگێڕییه‌ك هه‌ڵناگرن و هه‌موو خه‌ونیان له‌باربردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی ریزه‌كانمان و پهرتهوازهكردنمان و خهریكبوونمان به یه‌كتره‌وه‌یه. نابێت خه‌ڵكی هۆشیار و ئاستبه‌رزی كوردستان رێگه به‌و پیلانگێڕیانه بدات.
ته‌نیا رێگه‌ی بهردهمیشمان پشتیوانی و سه‌رخستنی دیدگا سیاسییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی و مرۆڤانه‌كه‌ی پێشه‌وای سه‌رده‌م، سه‌رۆك بارزانییه. چونكه سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان وابه‌سته‌یه به كاریزمای جه‌نابی سه‌رۆك و سه‌ربڵندی و راشكاوی و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی رێگه‌ی راست و درووستی سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتنمانه به ئاینده‌یه‌كی باشتر.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.