پێوویستە حزبەکانی تر یەکگرتوویی لە پارتییەوە فێربن….

ھشیار شکاک خورشید

ئەوانەی پێیان وایە پارتی حزبێکی لەت لەت بووە و یەکگرتوو نییە لە خەونێکی حشترانە ھیچی دیکە نییە بۆ ئەمەش باس لە دوو کات و رووداو دەکەم.

یەکێکیان ئەو کاتەی کە پارتی لە ھەڵبژاردنەکانی رابردووی ھەرێمی کوردستان کە پلەی یەکەمی بە دەست ھێنا بوو ، بۆ ئەمەش سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکۆمەت بوونە ئیستحقاقی پارتی ، دوای ماوەیەک پارتی بۆ دیاری کردنی ھەر دوو پۆستی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکۆمەت کۆبوونەوەیەکی ئەنجام دا بە سەرۆکایەتی سەرۆک (مسعود بارزانی )، لەو کۆبوونەوەیەدا پارتی ھەم سەرۆکی ھەرێمی دیاری کرد کە (نێچیرڤان بارزانی ) بوو ، ھەم سەرۆکی حکۆمەتی دیاری کرد کە (مسرور بارزانی )بوو ئەمەش دەرخەری ئەوە بوو پارتی حزبێکی یەکگرتوو و یەک ریزە و لەت لەت بوونی تێدا نییە باوەشی گەرمی( نێچیرڤان بارزانی )لە کاتی راسپارد (مسرور بارزانی )بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆی حکۆمەتی ھەرێم دەری خست کە پارتی حزبێکی دوو بال نییە بگرە ئەوەندە یەکگرتووە کە دەبێت حزبەکانی تر لێوەی فێر بن .

دووەمیان لە کاتی ئەنجامدانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە شاری دھۆک , لەو کاتەدا( نێچیرڤان بارزانی) بێ ئەوەی بیر لە دەسەلات و تاک رەوی خۆی بکاتەوە ، خەونی ھەموو ئەوانەی لە گۆرنا ، کە وا بیریان دەکردووە کە پارتی حزبێکی دوو بالەیە ، لەو کاتەدا (نێچیرڤان بارزانی ) بە باوەشێکی پر برایانە و یەک گیان و تەبایی (مسرور بارزانی )وەک جێگری دووەمی پارتی دیاری کرد ، باوەشی ئەو جووت ئاموزایە وەک میلانۆیەک بوو بۆ سەر دلی نەیارەکانی پارتی .

پێم وابێت ئەم دوو رووداوە بۆ نەیارەکانی پارتی بەسە ، کە چی دیکە بیر و ھزری لەو جۆرە نەکەنەوە ، چۆنکە پارتی ھەمیشە حزبێکی یەکگرتوو و یەک رێز و تەبا بووە ، نەی ھێشتوو موو لە بەینی پەیوەندی ئەواندا بچێت ، دلی نەیارەکانی خۆیان بە پەیوەندیان خۆش بکەن ، ھەر ئەم یەکگرتووەی ئەوانە بۆتە ھاندەری سەرکەوتنی پارتی و وای کردووە لە ھەموو کاتێکدا سەرۆک و سەرکردەکانی پارتی خاوەن بریار و دەسەلات بن لە ھەرێمی کوردستان ، بۆیە حزبەکانی تر پێوویستە یەکگرتووی و یەک رێزی لە پارتییەوە فێر بن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.