پێوویستە یەکێتی و بەرەی مقاومە لە دیار بەرگری ئوکرانیا وەک مۆم بتاوێنەوە

ھشیار شکاک خورشید

لە دۆنیای سیاسی وایە دەکرێت لە دەسەلات بی یان ئۆپۆسیۆن بی یان بەرەی دژ بی یان رەختەگر بی…. بەرامبەر ئەو ھێز و دەسەلاتەی کە ولات بەرێوەدەبات ، تەنانەت دەکرێت لە سیاسەتکردن ناتەبابن و پلان و بەرنامە و رێچکە و لە دوو بەرەی جیاواز بن ، بەلام ناکرێت لە ئاست ھەرەشە و ھێرشی دەرەکی بۆ سەر ولات دژ و ناتەبا و دوو لەت بن ، ئەوەی کە تاوەکۆ ئێستا ئوکرانیای ھێشتووتەوە یەک دەنگی و یەک رێزیی و تەبایی ئەحزابەکانی ئۆکرانیایە بەرامبەر ھێرشەکانی رووسیا ، ھەموو چین و توێژەکانی ئۆکرانیا ئامادەن خۆیان قوربانی خاکی و ولات بکەن بێ ئەوەی بیر لە حزبایەتی و ئۆپۆسیۆن و دژە دەسەلات بکەنەوە ، تەنانەت ھونەرمەند و شاجوان و وەرزشوانەکانی ئۆکرانیا بە ھۆی خۆشەویستی بۆ ولات چەکی بەرگریان ھەڵگرتووە بەرامبەر رووسیا ، کەچی لە شازدەی ئوکتۆبەری ھەرێمی کوردستان حزبێک کە لە تەواوی دەسەلاتەکانی کوردستاندا وجودیان ھەبوو لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا نیوەی خاک و ولاتیان بە دۆژمن فرۆشت ، بێ ئەوەی ھەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن ، بێ ئەوەی بریار و خواستی ھاولاتیان لە بەرچاو بگرن ، بێ ئەوەی یەک رۆژ ئارەقی ماندووبوون بۆ ئەم کوردستانە رشتبێت ، وەک ئەو پارەیەی لە بەرەباب بۆ کۆر بە جێ بمێنێ ماندوو بوونی پێوەی نەبردبێت دواتر بە شتە ھیچەکان سەرفی بکات کەچی ھەر بە خەیاڵیشی نەیێت ، ھەرچی ئۆپۆسیۆن و ئیسلامی و بێ دەسەلات لە ھەرێمی کوردستان ھەن بۆ یەک دەقەش سەردانی بەرەکانی جەنگیان نەکرد و چەکیان ھەڵ نەگرت بۆ پاراستنی خاکی ھەرێمی کوردستان ، کەچی بە ھەموویان بە ئەوانەشی کە پێیەکیان لە دەسەلات و پێیەکەیتریان لە دەرەوەی دەسەلاتە سەرجەم راگەیاند و تیڤی و شاشە و پەیچەکانیان دژی پارتی خستە کار تاوەکۆ شکست بە پارتی بێنن ، تەواوی ھەرێمی کوردستان رادەستی دۆژمن بکەن ، جا یەکێک گۆتی ھەولێریان گرت ، یەکێکی تر گۆتیان سەری بڵندیان چۆڵ کرد ، ئەوی تر گۆت سەرکردەکانی پارتی بۆ تورکیا رایان کرد ، خۆفرۆشانە بیریشیان لەو خەبات و قوربانیدانە و شۆرەشانە نەکردەوە کە گەڵی کورد بۆ دروست بوونی ئەم رۆژانە ئەنجامیاندا ، واتە گیانی حزبایەتی و پارە و پۆست زاڵ بوو بە سەر پیرۆزی خاک و نیشتیمان .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.