پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتییان دەکات

  • زێ بادینان

پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتییان دەکات و ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکییش دەڵێت، لەڕێگەی چەند لیژنەیەکەوە بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتییان دەکەن.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ڕۆژانە هاووڵاتییان سکاڵای خۆیان دەگەیەننە پەرلەمانی کوردستان و بەبێ جیاوازی سکاڵای هەموو کەسێک وەردەگیرێت و بە یەک چاو سەیری سکاڵاکان دەکەین، دوای گەیشتی هەر سکاڵایەک یەکسەر لیژنەی دەستپاکی بەڵگە لەسەر ئەو کەیسە کۆ دەکاتەوە و ئەگەر سکاڵاکە بنەمای هەبێت و بەڵگەی هەبێت کاری لەسەر دەکرێت.”

ئەندامەکەی لیژنەی دەستپاکی گوتیشی: “لیژنەی دەستپاکی بڕیاری داوە ژمارەیەک لیژنە بۆ یەکلاکردنەوە و بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتییان دیاری دەکەین.”

لەیلا عەبدولجەبار ڕوونی کردەوە: “هەموو سکاڵایەک دوای دڵنیابوون ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی دەکرێت و بە ڕاپۆرتیش بەرز دەکرێتەوە، تا ئێستا ژمارەیەکی بەرچاوی سکلامان ناردووەتە دەستە و کاری لەسەر کراوە و دادگای دەستەی دەستپاکییش بڕیاری لەسەر داوە.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.